00:32 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 22 MAY 2019
 به په‌له |◀   ڕۆحانی: ئێران سەر بۆ ملهوڕان دانانەوێنێت
THURSDAY, 16 MAY 2019 - 22:12
توركیا گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لانی هه‌ڵگرت

بەشی تورکیا- عه‌بدولحه‌مید گویل، وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌"، هه‌ڵگیرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای 8 ساڵ، بۆ یه‌كه‌م جار وه‌زیری دادی توركیا ئاشكرای كرد ته‌واوی بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ گۆشه‌گیركردنی ئۆجه‌لان هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌ و داواكارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ناوبراو قبووڵ كران.

لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پرسی چاوپێککەوتنی عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرەکانی، گول وتی: "بەوەدا کە چاوپێککەوتنی سزادراوان لەگەڵ پارێزەرەکانیاندا مافێکی یاساییە".

عەبدولحەمید گول ئاشکرای کرد کە لە یاسای جێبەجێ کردندا هەموارێک کراوە سەبارەت بە مافی چاوپێککەوتنی سزادراوان لەگەڵ پارێزەرەکانیاندا بەڵام لە یاساکەدا ئاماژە بەوە کراوە لەکاتی ئەگەری بوونی مەترسی ئەمنیدا، چاوپێکەوتنەکان سنووردار دەکرێن.

وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو سنووردار کردنە کراوەیە بە ڕووی چاودێری دادگادا و دواتر گوتی: "پێشتر بڕیاره‌كانی سنوورداركردن له‌ئارادابوون. بڕیاره‌كانی سنوورداركردن هه‌ڵگیران. بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی یه‌كتربینین هه‌ڵگیران و ده‌رفه‌تی یه‌كتربینین ره‌خسێندرا. دوای ئه‌وه‌ی له‌ رێگای یاساوه‌ ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ هه‌ڵگیران یه‌كتربینینیشی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی بووه‌ یاسایی".

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه