08:29 PM   IRAQ
MONDAY, 26 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   حكوومەتی هەرێم ناتوانێت بڕیاری كۆتایی لە دۆسیەی نەوت بدات
SUNDAY, 19 MAY 2019 - 20:10
وه‌زیرى نه‌وتی عێراق: كشانه‌وه‌ى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیل قبووڵكراو نییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سامر غه‌زبان وه‌زیرى نه‌وتى عیراق ده‌ڵێت، ئه‌و شارانه‌ى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى عێراقى تێدایه‌ ئارام و سه‌قامگیرن و كشانه‌وه‌ى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكیش قبووڵكراو نییه‌.

کوردپرێس:

سامر غه‌زبان له‌به‌یاننامه‌یێكدا رایگه‌یاندوه‌، كۆمپانیا نه‌وتیه‌ جیهانییه‌كان له‌و كێڵگه‌ نه‌وتیانه‌دا كارده‌كه‌ن، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ پارێزگا ئارام و سه‌قامگیره‌كانه‌وه‌، بۆیه‌ كشانه‌وه‌ى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیل، كه‌ له‌ كێڵگه‌ى خۆرئاواى قوڕنه‌ كارده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ژماره‌یان كه‌مه‌، هیچ په‌یوه‌ندییێكی به‌ بارودۆخى ئه‌منییه‌وه‌ نییه‌ یان هه‌ڕه‌شه‌یان لێنه‌كراوه‌، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ى سیاسییه‌ و په‌یوه‌ندى به‌ گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق روونیشی كرده‌وه‌، ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ هیچ پاساوێكى نییه‌، چوونكه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ له‌ ئارامیدان و به‌ئازادى كارده‌كه‌ن، كشانه‌وه‌كه‌ نامه‌یێكى هه‌ڵه‌ له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق ده‌گه‌یه‌نێته‌ جیهان و به‌هیچ شێوه‌یێک ئه‌وه‌ قبووڵكراو نییه‌.

ناوبراو ئاشكراشی كرد، نامه‌ى بۆ به‌رپرسانى كۆمپانیاكه‌ ناردووه‌ و داواى روونكردنه‌وه‌ى لێكردوون، هه‌روه‌ها پێویسته‌ به‌زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، چوونكه‌ گرێبه‌ستى ماوه‌ درێژیان هه‌یه‌، له‌سه‌ر داواى كۆمپانیاكه‌ش ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆبونه‌وه‌یێک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كرێت.

 

*لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه