15:04 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 26 JUNE 2019
 به په‌له |◀   شەڕی هێزە کوردەکانی عێراق و سووریا لەگەڵ داعش لە دەلاقەی کامێراوە
THURSDAY, 23 MAY 2019 - 18:21
عەرەبی ئەلجەدید:
واشنتن داوای لە بەغدا کردووە کۆتای بە پێوەندیەکانی لەگەڵ بانک و کومپانیا ئێرانییەکان بێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی سیاسی جەخت دەکاتەوە یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کردووە کۆتای بە پێوەندیەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ بانک و کومپانیا ئێرانییەکان بێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدید چاپی لەندەن لە ئەژماری ئەمڕۆ پێنجشەمەدا لە زاری سەرچاوەیێکی سیاسیی عێراقییەوە ڕایگەیاند کە مارشاڵ بیلینگسلی یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دواین سەردانیدا بۆ عێراق ڕەشنووسێکی لە ناوی چەند کومپانیا و بانکی ئێرانی داوەتە بەرپرسانی عێراق تا کۆتای بە پێوەندییەکانیان لەگەڵیان بێن.

سەرچاوەکە لەمبارەوە وتیشی: بیلینگسلی دۆسیەیێکی داوەتە بەرپرسانی عێراقی کە لیستی کۆمپانیا و بانکە ئێرانیەکانی چالاک لە دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکای تێدا بووە و داوای ڕاگرتنی پێوەندیەکانی عێراقی کردووە لەگەڵ ئەو لیستەدا.

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە کە ناوی نەدرکێندراوە کاربەدەستانی ئەمریکی هەوڵ ئەدەن بە گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنە کۆتای بە تەعامولی بەغدا لەگەڵ کومپانیا و بانکە ئێرانیەکان بێن تا دڵنیا ببن لە نەگەیشتنی دولاری بازارەکانی عێراق بە ئێران.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه