05:51 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   شکست‌هێنانی دانوستانی به‌رپرسانی عێراقی له‌ هه‌ولێر قه‌یرانه‌که‌ قووڵتر ده‌کاته‌وه‌
SATURDAY, 25 MAY 2019 - 14:06
ئۆیل پرایس: هه‌رێمی کوردستان ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی باش بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق نییه‌

به‌شی جیهان- گۆڤاری پسپۆڕیی ئۆیل پرایس نووسیی: ئه‌گه‌ر گرژییه‌کانی ناوچه‌که‌ ته‌شه‌نه‌ بسێنێت ئه‌وا به‌رپرسانی عێراق ناتوانن پشت به‌ هه‌رێمی کوردستان ببه‌ستن و وه‌ک ڕێگایێکی ئه‌ڵته‌رناتیڤ نه‌وته‌که‌یان له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌ جیهانییه‌کان بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ئۆیل پرایس له‌ یادداشتێکی کورتدا باسی له‌ لێکه‌وته‌ و کارتێکه‌ریی گریمانه‌گراوی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌کان له‌ که‌نداوی فارس به‌بۆنه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکاوه‌ دژی ئێران کردووه‌ و نووسیویه‌تی: یه‌ک له‌ لێکه‌وته‌کان هه‌وڵ بۆ گۆڕینی ڕێگای گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌ جیهانییه‌کانه‌.

ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری پسپۆڕیی ئۆیل پرایس له‌ یادداشته‌که‌یدا نووسیویه‌تی:  به‌رپرسانی عێراق له‌باره‌ی ڕێگای گریمانه‌کراوی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ بیریان له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ تورکیا له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستان کردۆته‌وه‌ به‌ڵام پێیان وایه‌ که‌ ئه‌م ئایدیا ناڕاستبینانه‌یه‌.

ئۆیل پرایس زیاتر نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر عێراق نه‌وتی خۆی له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا بگوازێته‌وه‌ ئه‌وا کوردی عێراق براوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مامه‌ڵه‌یێکی وا ده‌بێت.

ئه‌م گۆڤاره‌ وه‌بیری ده‌هێنێته‌وه‌ که‌ ئه‌م ڕێگایه‌ هه‌ندێک کێشه‌ی هه‌یه‌ و له‌ ئێستادا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستان و داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ ڕاجیاوازییان هه‌یه‌ و تا ئێستا ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه‌ له‌ هیچ ڕێگایێک نه‌وتی که‌رکووک به‌ شێوه‌ی دروست بفرۆشێت.

ئه‌م گۆڤاره‌ زیادی ده‌کات: پۆتانسییه‌لی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هێڵی بۆڕیی که‌رکووک- جه‌یهان که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ده‌گوزه‌رێت نزیکه‌ی یه‌ک میلیۆن به‌رمیله‌ و ئه‌مه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی عێراق به‌س نییه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه