09:03 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 26 JUNE 2019
 به په‌له |◀   زەریف: خەمی گیانی 150 کەستان بوو؟ ئەی چەند كەستان بە چەكی ئەتۆمی كوشت؟
SUNDAY, 2 JUNE 2019 - 09:03
سەرکردەیێکی باڵای پەکەکە: تا ئەردۆغان مابێت پەکەکە گفتوگۆی ئاشتی دەست پێناکاتەوە

بەشی تورکیا- رەمزی کارتال لە سەرکردەباڵاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا دەڵێت: ئیئتیلافی دەسەڵاتدار لە تورکیا بەدوا ئاشتییەوە نییە و تا ئەو کاتەی ئەردۆغان و هاوبەشە توندڕوەکانی دەسەڵاتدار بن، پەکەکە پڕۆسەی ئاشتی دەست پێناکاتەوە.

کوردپرێس: رەمزی کارتال بە هەواڵدەریی ئەحوالی وتووە: تورکیا ئێستا لەلایەن حزبی ئیسلام خوازی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و هاوپەیمانە توندڕەوەکانییەوە ئیدارە دەکرێت بۆیەش دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی ئیمکانی نابێت.

کارتال زیادی دەکات ڕێگاچارە دیموکراسی و ئازادییە. بەڵام ئاکپارتی و مەهەپە زۆر دوورن لەم دوو فاکتەرە و ئەمەش لەمپەڕێکە لەبەردەمیاندا. تا ئەو کاتەی هاوپەیمانێتیی نەتەوەخوازی فاشیستیی کۆمار هەڵنەوەشێتەوە پڕۆسەی ئاشتی نوێ لەئارادا نییە.

ئەم وتانە وەڵامێکی ئاشکرایە بۆ پەیامەکەی ئوجەلان کە پاش دوو دیدار لەگەڵ پارێزەرانی بڵاوی کردەوە. پەیامەکەی ئوجەلان کە چوار ڕۆژ پاش دیداری یەکەم لەگەڵ پارێزەرانی بڵاو کرایەوە هەڵگری ئەمە بوو کە پرسی تورکیا و هەموو ناوچەکە بە دانووستاندن چارەسەر دەکرێت.

سەرکردەکەی پەکەکە دەڵێت موڵەت دان بە دیدار لەگەڵ ئوجەلان  وەڵامێک بوو بە مانگرتنی سێ هەزار بەندکراو کە لە ساڵی پارەوە دەستیان داوە بە مانگرتن لە خواردن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم بابەتە کە لە دیداری ئوجەلان و پارێزەرانی خرایە ڕوو بە مانای ئەوەیە کە حکوومەتی تورکیا دەیهەوێت بە کەڵک وەرگرتن لە سەرکردەکانی پەکەکە کێشەی کوردانی سووریا چارە بکات.

کارتال وتیشی: ئەڵبەت ئەم ڕێگایە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایش ڕێگایێکی ئاسانترە. ئوجەلان ئەم ڕێگاچارەیە دەخاتە بەردەم بەڵام ئاکپارتی زۆر دوورە لەم پڕۆسەیە.

سەرکردەکەی پەکەکە دەیشڵێت دەستگیر کردنە یەک لە دوای یەکەکان و ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق نیشان دەدات کە هێشتا حکوومەتەکەی تورکیا بەدوای شەڕدا دەگەڕێت، نەک ئاشتی.

کارتال لە کۆتاییدا جەخت دەکاتەوە ڕەنگە هەندێک هەوڵ لەلایەن ئەمەریکا و ناوەندە نێونەتەوەییەکانەوە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی دەست پێبکات، بەڵام وێڕای ئەمانەش بە بۆنەی سیاسەتە شەڕخوازانەکانی تورکیا تەرکیزمان لەسەر ئاشتی نابێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه