02:39 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە
MONDAY, 3 JUNE 2019 - 12:09
چاودێرێکی کورد: گرژییه‌کانی که‌رکووک کارتێکه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا ده‌بێت

به‌شی جیهان- توێژه‌ری کاروباری کورد هۆشداری ده‌دات که‌ ته‌نگه‌ژه‌کانی‌ که‌رکووک به‌تایبه‌ت سووتاندنی به‌روبووم و ده‌غڵودانی جووتیارانی کورد کارتێکه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ته‌نگه‌ژه‌ له‌ نێوان گوندنشینانی کورد و عه‌ره‌بی هه‌ندێک گوندی که‌رکووک دروست بوو که‌ مه‌ترسیی پێکدادانی نێوان ئیتنیکه‌کانی ئه‌م پارێزگا جێناکۆکه‌ به‌رزتر ده‌کاته‌وه‌. هاوکات سووتاندنی به‌روبووم و ده‌غڵودانی جووتیارانی کوردیش ڕووی له‌ زیادبوون کردووه‌.

ئه‌لمانیتۆر له‌ زاری کورده‌کانی دانیشتووی گونده‌کانی باکووری که‌رکووکه‌وه‌ نووسیی: کورده‌کان پێیان وایه‌ که‌ عه‌ره‌به‌کان به‌رپرسی سووتاندنی ده‌غڵودانی جووتیاران بوونه‌ و ئه‌و تۆمه‌ته‌ ده‌خه‌نه‌ پاڵ چه‌کدارانی داعش به‌ڵام داموده‌زگا سیاسییه‌ عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووک ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌. هاوکات به‌رپرسانی کورد و پۆلیسی که‌رکووکیش داوایان له‌ ده‌وڵه‌تی ئیتیحادیی عێراق کردووه‌ که بابه‌ته‌که‌ بکۆڵێته‌وه‌.

به‌لال وه‌هاب توێژه‌ری کاروباری کورد له‌ توێژینگه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌تی خاوه‌ری نزیک نیسبه‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌کان له‌ که‌رکووک هۆشداری ده‌دات و به‌ ئه‌لمانیتۆر ده‌ڵێت: له‌ ڕواڵه‌تدا ته‌نگه‌ژه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن و ئه‌گه‌ر درێژه‌یان ببێت په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا به‌ره‌وڕووی کێشه‌ ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: دۆزینه‌وه‌ی زانیاریی دروست و ناساندنی ئه‌نجامده‌رانی سه‌ره‌کیی ئاگرکه‌وتنه‌کان کلیلی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌یه‌. داعش ئه‌و بۆشایییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌قۆزێته‌وه‌.

ئه‌م توێژه‌ره‌ی کاروباری کورد هۆشداری ده‌دات که‌ داپه‌ڕی یه‌کلایه‌نه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا یارمه‌تییێک به‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ناکات به‌ڵکوو ده‌بێ نێوبژیڤانێکی عادڵ وه‌ک نووسینگه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌ و نێوبژیڤانی له‌ نێوان هه‌ردوولا چڕ بکاته‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه