22:47 PM   IRAQ
THURSDAY, 20 JUNE 2019
 به په‌له |◀   یۆرۆپۆل چەند گومانلێکراوی ئەندامێتیی پەکەکە دەستگیر دەکات
TUESDAY, 4 JUNE 2019 - 14:12
گۆڤاری گلوب پۆست تەنگەژەکانی بەردەم کوردی سووریا شی دەکاتەوە

بەشی جیهان- گۆڤاری گلوب پۆست دەنوسێت جگەلە هەڕەشەکانی تورکیا، سەربزیوانی عەرەب و ئەگەری لەدەست دانی پشتگیرییەکانی ئەمریکا، کوردەکانی سووریا مەترسیی  یاخیبوونی عەرەبەکانی دانیشتووی ناوچەی ژێر کونترۆڵی خۆیانیان لەسەرە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری گلوب پۆست ئاماژە بە دەسکەوتەکانی چەندین ساڵەی کوردەکانی سووریا لە شەڕی داعش دەکات و دەنووسێت کورد توانیویە یەک لەسەر چواری خاکی سووریا لەژێر کونترۆڵی خۆی بگرێت.

ئەم گۆڤارە باوەڕی وایە خۆشییەکانی کوردانی سووریا خەریکە کۆتایی پێدێت و ئێستا هەڕەشەی زۆریان لەسەرە. گۆڤارەکە ئاماژە بە مەترسییەکانی تورکیا، ئەگەری کشانەوەی زووبەزووی ئەمریکا لە سووریا و هەروەها هەوڵەکانی دیمەشق بۆ کونترۆڵ کردنەوەی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان دەکات و دەنوسێت: ئێستا کوردەکان هەڕەشەی گەورەیان لەسەرە.

بەڵام گۆڤاری گلوب پۆست دنووسێت سەرەکیترین تەنگەژەی کورد لە ئیدارەدانی ناوچەکەی ژێر کونترۆڵیان ناڕەزایی دەربڕینی ئەمدواییەی عەرەبەکانی دانیشتووی ناوچەکەیانە و هۆشدار دەدات ئەم پرسە سەرەکیترین مەترسیی سەر کوردەکانە.

گلوب پۆست هەروەها دەنووسێت کە کوردەکانی لە پشتگیرییەکانی ئەمریکا بێ هیوا بوونە و ڕووسیاش ئینتیمای بە پشتگیری کردنیان نییە.

ئەم گۆڤارە بە کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا پێشنیار دەکات بە ئاوڕدانەوەی لەوەی کە تورکیا و سەربزیوانی سووریا مەترسی بۆ سەر هەر دوو لایەنەکەن باشتر وایە یەکتر تەحەموول بکەن و پێکەوە شەڕی دوژمنی هاوبەشیان بکەن.

گۆڤاری گلوب پۆست دەنووسێت گریمانەکراوترین سیناریۆ لەبارەی سووریا زیاتربوونی هاوکاریی نێوان حکوومەتی ناوەندی کوردەکانە. هەڵبەت ئەمە بەو مانایە نییە کە کوردەکان دووبارە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بەسەر ناچەکەیاندا قبووڵ دەکەن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه