22:26 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 JUNE 2019
 به په‌له |◀   یۆرۆپۆل چەند گومانلێکراوی ئەندامێتیی پەکەکە دەستگیر دەکات
THURSDAY, 6 JUNE 2019 - 02:24
مامۆستای زانکۆی جانز هاپکینز تایبەت بۆ کوردپرێس: ئەمەریکا نایەوێت کەرکووک لەلایەن کوردەوە کونترۆڵ بکرێت

بەشی جیهان- پرۆفۆسۆر دانیێل سێروێر بە ئاژانسی کوردپرێسی وت: بەڕای من ئەمریکا پێیخۆش نییە کورد دەست بەسەر کەرکووکدا بگرێت.

تێڕوانینی جیاواز هەیە بۆ تەعامولی ئەمریکا لەگەڵ کورد و کاریگەریی ئەو تەعامولە لەسەر پێوەندیی کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق. پشتگیریی ئەمریکا بۆ کوردەکان لەشەڕی داعشدا بووەتە هۆی تێگەیشتنی هەڵەی کورد لەبارەی ئەمریکا بە تایبەت سەرکردایەتیی کورد. بۆ نموونە سەرکردە کوردکان سەرەڕای هۆشداریی لەبارەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، ڕیفراندۆمەکەیان لە 25ی سێپتامبێری 2017 بەڕێوە برد کە لێکەوتەی نەرێنیی لێکەوتەوە و هەرێمی کوردستانی تووشی قەیرانی ئابووریی کردەوە.

دانیێل سێروێر پێش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بە کوردەکانی وتبوو ئێستا کاتی ڕیفراندۆم نییە. ناوبراو لەبارەی ئەگەری گەیشتنی کوردەکانی عێراق بە سەربەخۆیی بە کوردپرێسی وت: کوردەکان ناتوانن بەم زووانە بە سەربەخۆیی بگەن. کوردستانی عێراق بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی چەندین پێداویستییان نییە. کوردستانی عێراق توانای دارایی و هێزی مرۆیی پێویستی لەبەردەست نییە و یەکگرتووی ناوخۆیشی نییە. هەروەها بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی پشتگیریی بیانی پێویستە.

ناوبراو زیادی کرد کوردانی بەبیر دەڵێن سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کاتێک دەستەبەر دەکرێت کە بەغدا ڕازی بێت. ئەو ڕۆژە هێشتا نەگەیشتووە و هەروەها وڵاتانی دراوسێی عێراق وەکوو تورکیا  ئێران ڕازی بە سەربەخۆیی کوردانی عێراق نییەن. کوردستانی سەربەخۆ لە ئاقارێکی دژبەرانەی دەوروبەریدا هەڵناکات.

دانیێل سێروێر لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەمدواییەی کەرکووک و دیکەی ناوچە دابڕێنراوەکان و سووتاندنی کێڵگەی جووتیارانی کورد لەم ناوچانەدا و بێدەنگیی ئەمریکا دەڵێت: دەبێت لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا پرسیار بکرێت بۆ وڵاتەکەی لەمبارەوە بێدەنگە. نابێت کەس کێڵگە و زەوینی خەڵک بسووتێنێت.

پرسیار لە دانیێل سێروێر کرا ئەمەریکا چۆن دەتوانێت کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارە بکات. ناوبرا و لە وەڵامدا بە کوردپرێسی وت: هەولێر و بەغدا دەبێت پێکەوە دابنیشن و کێشەکان لێکبدەنەوە. بەڵام کێشەکان نابێت لەڕێگای سیاسەتووانەوە باسی لێبکرێت بەڵکوو دەبێت لەلایەن دادگاوە کۆتایی پێبهێندرێت.

ئەم توێژەرە باوڕی وایە ئەمریکا کاتێک یارمەتیی کورد دەدات کە بەرژەوەندیی خۆی تێدا بێت و زیادی کرد: من پێموانییە ئامانجی ئەمریکا ئەوە بێت کە کورد کەرکووک ئیدارە بکات. کونترۆڵی کوردەکان بەسەر ناوچە دابڕاوەکاندا شتێک نەبوو کە ئەمریکا خوازیاری بێت. ئەمەش هۆکارێک بوو کە من لەبارەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم هۆشداریم بە کورد دا.

ناوبراو هیواری دەربڕی کە حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان یارمەتیی بە لێکتێگەیشتنی هەولێر و بەغدا بدەن.

مامۆستاکەی زانستگای جانز هاپکینز لەبارەی هەوڵی نوێی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی گەورەترین کونسۆڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان وتی: دەبێت ئەم پرسیارە لە کونسۆڵخانەی ئەمریکا لە عێراق بکرێت. هۆکاری باش بۆ ئەم هەوڵە نییە. ئەمریکییەکان زیرەکتر نین لە خەڵکانی دیکە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه