22:02 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 JUNE 2019
 به په‌له |◀   یۆرۆپۆل چەند گومانلێکراوی ئەندامێتیی پەکەکە دەستگیر دەکات
MONDAY, 10 JUNE 2019 - 11:19
چاودێرێکی سەربازی: کورد وەکوو لایەنێکی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە

بەشی جیهان- تووماس مەک کیبل باوەڕی وایە کە تێوەگلانی کوردەکان بە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاش کۆتایی داعش لە عێراق و سووریا کۆتایی پێنایێت و ئەوان وەکوو لایەنێکی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کورەکانی عێراق و سووریا لە ساڵی 2014وە کە داعش خەلافەتی خۆی دامەزراند بەهۆی هێرشەکانی ئەو گرووپەوە بە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تێوەگلان. ئەم شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە تا سەرەتای ئەمساڵ کە کوردەکان لە سووریا دوایین مۆڵگەکانی داعشیان کونترۆڵ کرد درێژەی بوو.

بەڵام تووماس کیبل چاودێری سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خانەنشین کراوی ئەرتەشی ئەمریکا لە شرۆڤەیێکدا هۆشدار دەدات کە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە عێراق و سووریا کۆتایی پێنەهاتووە و کوردەکان وەکوو هێزێکی کاریگەر لە شەڕی داعشدا دەمێننەوە.

ناوبراو لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕی میدیل ئیست فورم بڵاو کراوەتەوە ئاماژە دەکات کە لە ئێستادا ئەگەری پێکدادان بۆ دوو گرووپی سەرەکی لە سووریا لە ئارادایە و ئەم دوو گرووپەش بریتین لە: سەربزیوانی دژبەری حکوومەتی سووریا کە بەشی سەرەکییان لە ئیدلیب جێگیرین و دووهەمیش هێزە کوردەکان کە بەشێکی گەورەی خاکی سووریایان کونترۆڵ کردووە.

تووماس کیبل دەڵێت بەشێک لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێوەندی بە پرسی ناسیونالیزمەوە هەیە چوونکە تورکیا بەنیازی شەڕە لەگەڵ کوردەکانی سووریا و جاربەجار باس لە پەرەپێدان بە سنوورەکان تا قووڵایی خاکی سووریا و عێراق دەکات.

کیبل ئاماژە بە تەنگەژەیێکی دیکە دەکات کە تووشی حکوومەتەکانی عێراق و سووریا دەبێتەوە دەڵێت بەشێک لەو هێزانەی کە هاوڕای حکوومەتەکانی عێراق و سووریا بوون لە ڕاستیدا دەیانهەوێت دەسەڵاتی خۆیان تۆکمە بکەن. ناوبراو ئاماژە بە کوردەکانی عێراق و سووریا دەکات و دەنووسێت لە حاڵێکدا کە حکوومەتی سووریا هێشتا گیرۆدەی پاشهاتەکانی شەڕی هەشت ساڵەیە و نەیتوانییوە خۆی دەرباز بکات کوردەکانی ئەم وڵاتە بەنیازی خۆبەڕێوەبەری و گەشەی سیاسی و ئابووریی ناوچەکانی خۆیانن. هەروەها کوردەکانی عێراق لەحاڵێکدا کە دەتوانین دەوڵەتی عێراق وەکوو دەوڵەتێک نیمە مایەپووچ ناوبەرین بەنیازی سەربەخۆیین.

تووماس کیبل هەروەها تورکیا بەمە تۆمەتبار دەکات کە مومکینە بۆ شەڕ لە دژی کوردەکان کەڵک لە چەکدارانی توندڕەوی سووریا وەربگرێت.

ئەم چاودێرە سەربازییە لە کۆتاییدا هۆشدار دەدات پرسی کوردەکانی سووریا ئێستاش پرسێکی ئاڵۆزە و ئەمەش تەنگەژە و کێشەکان زیاتر دەکاتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه