07:43 PM   IRAQ
MONDAY, 26 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   حكوومەتی هەرێم ناتوانێت بڕیاری كۆتایی لە دۆسیەی نەوت بدات
TUESDAY, 11 JUNE 2019 - 14:17
هه‌ماهه‌نگکه‌ره‌وه‌ی چالاکییه‌ مرۆڤدۆستانه‌کانی UN:
ڕێککه‌وتنی تورکیا- ڕووسیا له‌سه‌ر وه‌ستاندنی پێکدادان له‌ ئیدلب کارتێکه‌ریی خۆی له‌ده‌ست داوه‌

به‌شی سووریا- هه‌ماهه‌نگکه‌ره‌وه‌ی چالاکییه‌ مرۆڤدۆستانه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ لێدوانێکدا هۆشداری له‌سه‌ر دوایین دۆخی ئیدلب ده‌دات و ده‌ڵێت: ڕێککه‌وتنه‌که‌ی تورکیا- ڕووسیا له‌سه‌ر وه‌ستاندنی پێکدادان له‌ ئیدلب کارتێکه‌ریی خۆی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پانۆس مۆمتزیس هه‌ماهه‌نگکه‌ره‌وه‌ی چالاکییه‌ مرۆڤدۆستانه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ لێدوانێکدا نیگه‌رانیی خۆی له‌سه‌ر دواپێشهاته‌کانی ئیدلب ده‌رده‌بڕێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: نیگه‌رانییێکی زۆرمان له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی ته‌نگه‌ژه‌ و توندوتیژییه‌کان له‌ ئیدلب هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و ته‌نگه‌ژه‌کان له‌ ئیدلب درێژه‌ی هه‌بێت له‌ ڕاستیدا پێده‌چێت ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار، یه‌ک ملیۆن و ته‌نانه‌ت دوو میلیۆن په‌نابه‌ر له‌ سنووره‌کانی تورکیا ببینین.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: قه‌یرانی مرۆڤی له‌ ناوچه‌که‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و ڕێککه‌وتنه‌که‌ی تورکیا- ڕووسیا له‌سه‌ر وه‌ستاندنی پێکدادان له‌ ئیدلب کارتێکه‌ریی خۆی له‌ده‌ست داوه‌. ده‌بینین که‌ له‌ ئیدلب شوێنی ژیانی خه‌ڵکی سڤیل، شاره‌کان، نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌کان ده‌کرێته‌ ئامانج که‌ ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ڕێسا مرۆڤدۆسته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان یه‌ک ناگرێته‌وه‌. ڕووداوه‌کان چاره‌ڕه‌شییێکی ته‌واو عه‌یاره‌. به‌بۆنه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌ ده‌بێ ته‌داخول له‌م پڕۆسه‌یه‌دا بکرێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسل

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه