07:54 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   شکست‌هێنانی دانوستانی به‌رپرسانی عێراقی له‌ هه‌ولێر قه‌یرانه‌که‌ قووڵتر ده‌کاته‌وه‌
WEDNESDAY, 12 JUNE 2019 - 09:10
جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران مه‌رزی ته‌مه‌رچینی به‌ سه‌ر کرده‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران سنووری حاجی ئومەرانی پیرانشاری به‌ سه‌ر کرده‌وه‌ به‌ ئامانجی چاره‌کردنی کێشه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له‌و سنووره‌دا‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 11ی حوزه‌یرانی 2019/ 21ی جۆزه‌ردانی 1398 بابه‌ک دین په‌ره‌ست جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران سنووری ته‌مه‌رچینی پیرانشاری به‌ سه‌ر کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یه‌که‌ و هاوکاریی داموده‌زگا جێبه‌جێکاره‌کان له‌ سنووری ته‌مه‌رچین چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی پیله‌وه‌ران و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: ده‌بێ له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م کارتی ئه‌لێکترۆنی سنوورنشینان له‌ بازاڕچه‌ کاتییه‌ نافه‌رمییه‌کاندا چاره‌سه‌ر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی سنوورنشینان له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌هره‌مه‌ند بن.

له‌و سه‌ردانه‌دا قایمقامی پیرانشار ڕای‌گه‌یاند: له‌ ئێستادا پێنج هه‌زار و 226 کارتی ئه‌لێکترۆنی سنوورنشینی له‌ بازاڕچه‌ی کاتیی نافه‌رمی ده‌رکراوه‌ و له‌ ساڵی 1397دا هاورده‌کردنی کاڵا به‌ بایه‌خی 23 ملیۆن دۆلار له‌ ڕێگای ئه‌و کارتانه‌وه‌ ئه‌نجام درا که‌ سووده‌که‌ی بۆ سنوورنشینان بوو.

سه‌ید عه‌لی تورابی زیادی کرد: هه‌وڵه‌کانمان بۆ ده‌رکردنی سێ هه‌زار کارتی ئه‌لێکترۆنی‌تر له‌پێناو به‌هره‌مه‌ندیی باشتری سنوورنشینان چڕ کردۆته‌وه‌.

به‌شێک له‌ کێشه‌کانی سنووری ته‌مه‌رچینی پیرانشار بریتییه‌ له‌؛ که‌مبوونی کاڵای ڕێگه‌پێدراو بۆ هاورده‌، نه‌بوونی ژێرخان له‌ سنووری ته‌مه‌رچین، نه‌بوونی سیسته‌می ئینتێرنێتی له‌ ناوچه‌که‌ و قه‌ده‌غه‌ی هاوردنی کاڵا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی کارتی ئه‌لێکترۆنییان هه‌یه‌.

سنووری ته‌مه‌رچین ده‌که‌وێته‌ 15 کیلۆمه‌تریی ڕۆژئاوای پیرانشار، باشووری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و خاڵی به‌رانبه‌ری سنووری حاجی ئۆمه‌رانی عێراقه‌ و یه‌کێک له‌ نزیکترین ڕێگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات دێته‌ ئه‌ژمار.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه