15:07 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 26 JUNE 2019
 به په‌له |◀   شەڕی هێزە کوردەکانی عێراق و سووریا لەگەڵ داعش لە دەلاقەی کامێراوە
WEDNESDAY, 12 JUNE 2019 - 09:19
زیاتر له‌ 70%ی ده‌غڵودانی جووتیارانی شه‌نگال سووتا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سووتانی گه‌نم و کێڵگه‌کانی شه‌نگال به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا 70%ی ده‌غڵودان و به‌روبوومی جووتیارانی ناوچه‌که‌ سووتاوه‌.

کوردپرێس:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی حوزه‌یرانی 2019 ئاگر له‌ ژماره‌یێک کێڵگه‌ و زه‌ویی کشتوکاڵیی قه‌زای شه‌نگال که‌وتووه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ی به‌روبووم و ده‌غڵودانی ئه‌و ناوچانه‌ سووتاون.

جووتیارانی ده‌وروبه‌ری گۆندی کوچۆ له‌ قه‌زای شه‌نگال که‌ ئه‌مڕۆ به‌شێکی به‌رچاوی زه‌وییه‌کانیان ئاگری گرتووه‌ داوایان له‌ حکوومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کردووه‌ به‌هانایانه‌وه‌ بچن بۆ کوژاندنه‌وه‌ و کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و ئاگره‌ی که‌ زۆربه‌ی به‌روبوومی ئه‌مساڵی سووتاندوون.

هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 70%ی گه‌نمی جووتیاران له‌ قه‌زای شه‌نگال سووتان و زۆربه‌ی به‌روبوومی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ناو چوون.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا نوێنه‌ری شنگال له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ باسی له‌وه‌ کرد که‌ له‌ سنووری شنگال ئاگرێكی زۆر له‌ گه‌نمی جووتیاران به‌ر دراوه‌ و به‌ھۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی ھه‌زار دۆنم سووتاوه‌ و دوو گه‌نجیش گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه