16:48 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   شکست‌هێنانی دانوستانی به‌رپرسانی عێراقی له‌ هه‌ولێر قه‌یرانه‌که‌ قووڵتر ده‌کاته‌وه‌
WEDNESDAY, 12 JUNE 2019 - 10:05
دۆران کاڵکان: هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌ ئیداره‌کردنی تورکیا ده‌گێڕێت

به‌شی تورکیا- ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که‌ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی 23ی حوزه‌یرانی 2019ی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌کات و ده‌ڵێت: هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ ته‌نها سه‌رۆکی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ دیاری ناکات به‌ڵکوو ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت له‌وه‌ی که‌ له‌مه‌ودا تورکیا له‌لایه‌ن چ که‌سێکه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆران کاڵکان ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی 23ی حوزه‌یرانی 2019ی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ گوتی: دۆڕاندنی هاوپه‌یمانێتیی پارتی داد و گه‌شه‌(AKP)- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP) پێویستی به‌ خه‌باتێکی هاوبه‌ش هه‌یه‌ و ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌ی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له‌مباره‌وه‌ گرنگایه‌تییێکی زۆری هه‌یه‌. پێشتر هۆکاره‌که‌شمان ڕاگه‌یاندووه‌ و به‌بۆنه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی که‌ له‌ ڕابردوودا وه‌رمانگرتووه‌ له‌مباره‌وه‌ نیگه‌رانین. ده‌بێ له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره‌ فێڵدا به‌ شێوه‌ی ڕێکخراوه‌یی مامه‌ڵه‌ و پاسه‌وانی له‌ سندۆقه‌کانی ده‌نگدان بکرێت. ده‌بێ به‌ ئیراده‌یێکی به‌هێز و خه‌باتێکی هاوبه‌شه‌وه شکست به‌‌ هاوپه‌یمانێتیی کۆمار له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ بهێندرێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئه‌گه‌ر CHP بتوانێت خۆڕاگری بکات و خاوه‌ن قسه‌ی خۆی بێت به‌ بۆچوونی من هاوپه‌یمانێتیی کۆمار ناتوانێت ته‌نانه‌ت 40 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پێشووش مسۆگه‌ر بکات. ته‌نانه‌ت ناتوانێت یه‌ک له‌سه‌ر سێ یان یه‌ک له‌سه‌ر چواری ئه‌و ده‌نگانه‌ی مسۆگه‌ر بکات که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019 وه‌ده‌ستی هێنابوو. ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ ته‌ئکیدی کردووه‌ که‌ شه‌ڕی دیموکرات ده‌ست پێده‌کات که‌ ئه‌گه‌ر کارێکی وا بکات به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانێت 60 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر بکات.

کاڵکان جه‌ختی کرده‌وه‌: به‌ هه‌موان ڕای‌ده‌گه‌یێنم که‌ پێش له‌ هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچ جه‌ختیان ده‌کرده‌وه‌ که‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ته‌نها هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان نییه‌ به‌ڵکوو ڕیفراندۆمێکه‌ که‌ سیاسه‌تی گشتیی تورکیا دیاری ده‌کات. هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ ته‌نها سه‌رۆکی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ دیاری ناکات به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت له‌وه‌ی که‌ له‌مه‌ودا تورکیا له‌لایه‌ن چ که‌سێکه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه