17:32 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   شکست‌هێنانی دانوستانی به‌رپرسانی عێراقی له‌ هه‌ولێر قه‌یرانه‌که‌ قووڵتر ده‌کاته‌وه‌
WEDNESDAY, 12 JUNE 2019 - 10:26
عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌نگۆی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق پێشوازی له‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌کات و ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ به‌نیاز بێت ده‌ستله‌کار بکێشته‌وه‌.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌مممه‌ (11-6-2019) عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق له‌ کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌ڤانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ پێشوازی له‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین. 

له‌باره‌ی ده‌نگۆی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ له‌ پۆسته‌که‌ی، عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ گۆڕینی سه‌رۆکوه‌زیران به‌ ده‌ست په‌رله‌مانه‌ و هیچ جموجووڵێک به‌و ئاراسته‌ له‌ئارادا نییه‌ و به‌نیازیش نییه‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ پێشکه‌ش بکات.

عه‌بدولمه‌هدی گوتیشی: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باسی له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ نیازی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌م هه‌بێت ڕاست نییه‌."

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: "پێویسته‌ پێش ته‌واوبوونی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانی په‌رله‌مان کابینه‌ی وزاریی ته‌واو بکرێت و حكوومه‌تی عێراقیش پابه‌نده‌ به‌ جێبه‌جێ کردنی بڕگه‌کانی کارنامه‌که‌."

عه‌بدولمه‌هدی ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌کانی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان له‌ ده‌غڵودان و کێڵگه‌ کشتوکاڵییه‌کانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وانه‌ی که‌ له‌ کێڵگه‌ی دانه‌وێڵه‌کاندا ڕوو ده‌ده‌ن حاڵه‌تێکی سروشتییه‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان و نابێت ڕووداوه‌که‌ گه‌وره‌ بکرێت."

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "تا ئێستا 273 ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ تۆمار کراوه‌ و نزیکه‌ی 40 هه‌زار دۆنمیش له‌ دانه‌وێڵه‌ و به‌رهه‌می کشتوکاڵی به‌هۆیانه‌وه‌ سووتاون."

ئه‌و وتانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له ‌کاتێکدایه‌ ڕۆژی ٩ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌رگریی شارستانیی عێراق له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ى یه‌ک مانگى ڕابردوودا 272 حاڵه‌تى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌روبوومه‌ کشتوکاڵییه‌کان هه‌بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 37 هه‌زار دۆنم زه‌وى و ده‌غڵودانى جووتیاران سووتاون و 992 هه‌زار و 344 دۆنم ده‌غڵودان ڕزگار کراون له‌ سووتان.

هه‌روه‌ها ڕوونیش کراوه‌ته‌وه‌ که‌ هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان 74 حاڵه‌تیان به‌هۆى شۆرتى کاره‌باوه‌ بووه‌ و 35 حاڵه‌تیان به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه