02:04 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە
WEDNESDAY, 12 JUNE 2019 - 12:08
ئارێز عه‌بدوڵڵا: له‌ ئێستادا کێشه‌کانی نێوان یه‌کێتی و پارتی به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌ڕوات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ ئێستادا کێشه‌کانی نێوان پارتی و حیزبه‌که‌ی به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌ڕوات.

کوردپرێس:

ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: له ‌ئێستادا كێشه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌چێت و ئه‌و گرفتانه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا هه‌بوو، هه‌وڵ ده‌درێت چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزرێته‌وه‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان ڕوونیشی كرده‌وه‌: هه‌رچه‌نده‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێكکه‌وتنانه‌ی له ‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا كراوه‌ پشكی یه‌كێتییه‌ به‌ڵام هه‌ر كاتێک دڵنیا بووینه‌وه‌ كه‌ پارتی هاوكار ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركووک و به‌غدا ئێمه‌ش ئاماده‌ین پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرین.

ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌ڕوات به‌ڵام ئێمه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین پۆستی پارێزگاری كه‌ركووک و وه‌زاره‌تی داد یه‌كلا بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش بڕیاری سه‌ركردایه‌تییه‌ ئه‌وكات یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رده‌گرێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه