17:16 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   شکست‌هێنانی دانوستانی به‌رپرسانی عێراقی له‌ هه‌ولێر قه‌یرانه‌که‌ قووڵتر ده‌کاته‌وه‌
WEDNESDAY, 12 JUNE 2019 - 12:57
جێگری به‌رپرسی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات:
په‌یامی ئۆجه‌لان تاکه‌ ڕێگه‌ی چارەکردنی قه‌یرانی سووریایه‌

به‌شی تورکیا- جێگری به‌رپرسی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ له‌باره‌ی سووریاوه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: په‌یامه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان تاکه‌ ڕێگه‌چاره‌ی قه‌یرانی سووریایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حێکمه‌ت حه‌بیب جێگری به‌رپرسی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات باسی په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریاوه‌ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: سیسته‌مێک که‌ به‌پێی بیرۆکه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دروست کراوه‌ نموونه‌یێکی ته‌واوه‌ له ژیانی هاوبه‌ش و‌ برایه‌تیی ئیتنیکه‌کان. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ سه‌لماندی که‌ ڕێچاری زۆربه‌ی کێشه‌کانی ناوچه‌که‌یه‌. ئێمه‌ وه‌ک ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات هه‌وڵه‌کانمان بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا له‌ ڕێگای دیموکراتییانه‌وه‌ چڕ ده‌که‌ینه‌وه‌. په‌یامی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی دایالۆگی نیشتیمانی و پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی سووریا ته‌نها ڕێگه‌چاره‌ی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و ئه‌مه‌ش ته‌نها داخوازیی گه‌لی سووریایه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: قه‌یرانی سووریا به‌بۆنه‌ی داگیرکردنی ئه‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانی بیانییه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و ئاوڕ له‌ داواکارییه‌کانی گه‌لی سووریا ناده‌نه‌وه‌. نه‌خشه‌ڕێگاکانی تورکیا و ڕووسیا له‌ باکووری سووریا نموونه‌یێکی ئاشکرا له‌و بابه‌ته‌یه‌. قه‌یرانی سووریا ته‌نها به‌بۆنه‌ی پێشنیازی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دایالۆگی ناوخۆییی سووریا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه