07:36 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   شکست‌هێنانی دانوستانی به‌رپرسانی عێراقی له‌ هه‌ولێر قه‌یرانه‌که‌ قووڵتر ده‌کاته‌وه‌
WEDNESDAY, 12 JUNE 2019 - 16:17
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن گەیشتە کوردستان

بەشی کوردستان- وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی شوهەدای سنەوە بەسەردانێک گەیشتە کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدجەواد ئازەری جەهرومی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاتی گەیشتنیدا لەلایەن پارێزگاری کوردستان بەهمەن مورادنیا و نوێنەرانی پارێزگای کوردستان لە پەلەمانی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداریی کوردستان و ڕوونوێنی کردن لە پڕۆژەکانی گواستنەوە و تەکنۆلۆژیی زانیاری گەیاندن سەردانی کوردستانی کردووە.

ناوبراو لە سەفەرەکەیدا هەروەها سەردانی کۆمپانیاکانی «کەهرۆبا گوستەر» و ناوەندەکانی گەشەدان بە کەسب و کار لە حەوزەی فاوا، دەکات.

ئازەری جەهرومی پاش سەردانی کردنی کۆگای ICTی پارێزگای کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ستارتاپەکانی حەوزەی فاوا کۆ دەبێتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه