07:54 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   شکست‌هێنانی دانوستانی به‌رپرسانی عێراقی له‌ هه‌ولێر قه‌یرانه‌که‌ قووڵتر ده‌کاته‌وه‌
WEDNESDAY, 12 JUNE 2019 - 16:44
به‌ريتانيا پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

بەشی جیهان- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا، ئه‌ندرۆ مۆریسن وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ ناوى حكوومه‌تى به‌ريتانياوه‌ پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌رک و پۆستی نوێیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مۆریسن جه‌ختی له‌ پته‌وكرنی زیاتری په‌یوه‌یندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌ژێر سه‌ركردایه‌تيی نێچیرڤان بارزانیدا كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی كرد و ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌‌ى به‌ ده‌رفه‌ت زانى بۆ ئه‌وه‌ى سوپاسی هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوكاری و پیشتگیرییه‌كانی به‌ریتانیا له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا دووپات بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها‌ خواستى هه‌رێمی كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێش بردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، نيشان دا.

رۆژی دووشه‌ممه‌، 10ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی، له‌ رێوڕه‌سمێكدا، سوێندی یاسایی خوارد و وه‌كوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه