22:08 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 JUNE 2019
 به په‌له |◀   یۆرۆپۆل چەند گومانلێکراوی ئەندامێتیی پەکەکە دەستگیر دەکات
WEDNESDAY, 12 JUNE 2019 - 17:08
وەزیری بەرگریی تورکیا: پەیامەکەى ئەمەریکا لەگەڵ رۆحیەتى هاوپەیمانێتى یەکناگرێتەوە

بەشی تورکیا- وەزیرى بەرگریی تورکیا رایدەگەیێنێت؛ پەیامى وەزیرى بەرگرىی ئەمەریکا بۆ تورکیا لەگەڵ رۆحیەتى وڵاتێکى هاوپەیمان یەکناگرێتەوە و دەڵێت:" بۆئەو مەبەستەش پەیوەندى بە شاناهان-ەوە دەکەم".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، خولوسی ئاكار، کە له‌ حه‌وته‌مین لووتكه‌ی سێقۆڵیی وه‌زیرانی به‌رگریی ئازه‌ربایجان له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا رایگەیاند: ئەو پەیامەى کە لەلایەن پاتریک شاناهان وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكاوە بۆى رەوانەکراوە و "ئه‌و شێوازه‌ی پێی نووسراوه‌ له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانییدا ناگونجێت و ‌هه‌مان هه‌ستیاریی و هەڵوێستمان دەبێت بۆى و له‌ ئاماده‌كاریداین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی".

وەزیرى بەرگریی تورکیا وتیشى:"له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكا په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌م و له‌ رۆژانی داهاتوودا ئه‌م وه‌ڵامه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌، هاوکات داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له‌ هه‌ماهه‌نگی و كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆ له‌ بڕۆكسل ده‌به‌سترێت و له‌وێ له‌گه‌ڵ شاناهان كۆ ده‌بمه‌وه‌".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه