09:22 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 26 JUNE 2019
 به په‌له |◀   سەلاحەدین دەمیرتاش لە نێو کورددا نفووزی زیاترە لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان
WEDNESDAY, 12 JUNE 2019 - 17:57
مه‌سروور بارزانی پاش ڕاسپاردنی: هەوڵ دەدەم لە كاتی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سروور بارزانی پاش ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە، ڕایگەیاند:  بە هاوکاریی ئەو لایەنانەی بەشداریی ده‌كه‌ن هەوڵ دەدەم لە كاتی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی، دوای راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یێندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێت: "هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا، پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان".

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كەی مەسروور بارزانی‌:

"پەیوەست بە ناوزەدکردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی مەسعوود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشان کردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی بەرێز سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

سوپاس بۆ متمانەتان و هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تاکوو هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبکەین. ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەکان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیێنین.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه