22:36 PM   IRAQ
THURSDAY, 20 JUNE 2019
 به په‌له |◀   یۆرۆپۆل چەند گومانلێکراوی ئەندامێتیی پەکەکە دەستگیر دەکات
WEDNESDAY, 12 JUNE 2019 - 19:11
ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی:
پارتی هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی ره‌تكردوەته‌وه‌ كه‌ یەکێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركووک پێشكه‌شی كردوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند پارتی هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی ره‌تكردوەته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی پێشکەشی کردووە بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووک.

کوردپرێس: فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: بابه‌تی به‌شداری كردنی یەکێتی له‌ حكوومه‌ت بڕاوه‌ته‌وه‌ دوو رێكه‌وتن هه‌یه‌ هه‌ردووكی واژۆ كراوه‌، ئه‌گه‌ر كێشه‌ هه‌بێت ئه‌وا له‌سه‌ر كه‌ركووک و به‌غدایه‌ شتێک له‌ ئارادایه‌، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوه‌تی گه‌ڵاڵه‌ نه‌بووه‌".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: "هه‌ندێک لایه‌ن و كه‌سایه‌تی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان گرتوەته‌ ئه‌ستۆی خۆیان، شتێک له‌ نێوان هه‌ردکولادا هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا به‌و ئه‌نجامه‌ نه‌گه‌یشتوکه‌ كه‌ هه‌ردولکا ده‌یانه‌وێت و ‌ده‌بێت حساب بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین، كه‌ له‌ناوخۆی یه‌كێتی هه‌ندێک گرووپ هه‌ن كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی چاک بكه‌نه‌وه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ناو پارتیش ئه‌و گرووپانه‌ هه‌یه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی-ش ئه‌و گرووپ و كه‌سایه‌تیانه‌ هه‌ن".

ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت: "یه‌كێتی به‌دڵنیایی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكی ده‌وێت، چوونكه‌ یه‌كێتی شه‌ش ئه‌ندامی كه‌ركووكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی هه‌یه‌، له‌كاتێكدا له‌ناو پارتیدا هیچ كه‌س ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركووک بكات، چوونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركووک ده‌كات یه‌كێتیه‌كانن، پارتی ناتوانێت داوای پۆستی پارێزگار بكات، ئه‌مه‌ هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ ئێمه‌ داوای پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تمان نه‌كردووه‌ ئه‌وه‌مان بۆ حیزبی زۆرینه‌ جێهێشتووه‌".

فەرید ئەسەسەرد روونیشی کردەوە "به‌وجۆره‌ سه‌یری مه‌سه‌له‌كه‌مان كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووک بۆ زۆرینه‌ بێت، ئه‌مه‌ ململانێ نیه‌ له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی، پارتی به‌داخه‌وه‌ نایه‌وێت بۆ یه‌كێتی بێ كه‌ ئه‌مه‌ كێشه‌یێكی گه‌وره‌یه‌، له‌كاتێكدا ئێمه‌ ئومێده‌وارین كه‌ دوای ئه‌م پڕۆسانه‌ كه‌شێكی باشتر بێته‌ ئاراوه‌ كه‌ پارتی نه‌ختێک له‌ تێڕوانینه‌كانی پێشوکی واز لێ بێنێت و كارێكی وابكه‌ین كه‌ پێكه‌وه‌ كه‌سێكی دیاریكراو له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی ده‌ست نیشان بكه‌ین بۆ ئه‌و پۆسته‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "پارتی هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی ڕه‌تكردوەته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی داوێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووک، به‌ڵام بێ ئومێد نه‌بووین له‌وه‌ی كه‌ بگه‌ین به‌ ناوێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ پارتی، ئه‌و ناوانه‌ی پێشكه‌شمان كردوون هه‌موویان به‌شایسته‌ ده‌زانین، به‌ڵام هه‌وڵمان داوه‌ كه‌سێک هه‌ڵبژێرین كه‌ به‌دڵی هه‌ردوولا بێت".

سه‌باره‌ت به‌و ناوانه‌ی كه‌ له‌ دواجاردا یه‌كێتی داوێتی به‌ پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووک فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی، "هه‌ریه‌كه‌ له‌ خالید شوانی و لیوا جه‌مال ئه‌و دوو ناوه‌ن كه‌ له‌كۆتا جاردا داومانن به‌ پارتی، ئه‌گه‌ر ڕێكیش بكه‌وین له‌سه‌ر یه‌كێک له‌و دوو ناوه‌ ڕێک ده‌كه‌وین، پێش ئه‌وه‌ش سێ ناومان دابوو، پێش ئه‌وه‌ش چه‌ند ناوێكی ترمان دابوو كه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بوون".

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌مجاره‌ش به‌و ناوانه‌ ڕازی نه‌بوو یەکێتی چی ده‌كات ئه‌و ئه‌گه‌ره‌تان له‌به‌رچاو گرتووه‌؟، ئه‌سه‌سه‌رد دەڵێت: "خۆی ده‌بێت ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت، چوونكه‌ ئه‌مه‌ بناغه‌یێک دانانێ بۆ هاوكاری هه‌ردوولا له ‌به‌غدا، به‌رده‌وام بوونی بابه‌تی به‌غدا و كه‌ركووک كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌میش".

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی كاریگه‌ریه‌كه‌ی ڕوون كرده‌وه‌ و وتی "كاریگه‌رییه‌كه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت له‌ناوخۆی هه‌رێم و‌ له‌ناو كابینه‌ی نۆیه‌م هیوادارم نه‌گاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌، به‌ڵام به‌شداری حكوومه‌ت ده‌كه‌ین".

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كه‌ركووک چاره‌سه‌ر نه‌كرا؟ ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتی: "ماوه‌یێكمان له‌به‌رده‌مه‌ بۆ ڕێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌كه‌وتین به‌دڵنیایی كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت ڕه‌نگه‌ بگاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ نه‌توانین به‌رده‌وام بین له ‌حكوومه‌ت".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه