15:07 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 26 JUNE 2019
 به په‌له |◀   شەڕی هێزە کوردەکانی عێراق و سووریا لەگەڵ داعش لە دەلاقەی کامێراوە
WEDNESDAY, 12 JUNE 2019 - 19:45
جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا جەخت لە پشتیوانی کردنی مەسروور بارزانی دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر، تویتێكی له‌ باره‌ی ناوزه‌د كردنی مه‌سروور بارزانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ نووسیوه‌ و تێیدا خۆشحاڵیی خۆی به‌و هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕیووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ندرو پیک له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "رۆژێكی گرنگه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ چاوه‌ڕێم كار له‌گه‌ڵ هاوڕێم مه‌سروور بارزانی بكه‌م".

لە لایێكی دیكەوه‌ بەلجیکا هاوبەشیی و پاڵپشتیی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

هێندریک ڤان دی ڤێلدێ، باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی "بەلجیکا هاوبەشێکی راستەقینەی ئەجێنداکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی دەبێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەلجیکا پشتیوان و هەماهەنگکاری هەولێر دەبێت.

ڤان دی ڤێڵدی، لە درێژەی تویتەکەیدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی و کابینەکەی بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر خواست.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 11/6/2019، په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بووه‌وه‌ و فراكسیۆنی پارتی وەک براوەی یەكەم لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان، مەسروور بارزانی-ی وەک كاندید بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێشكەش كرد و بە زۆرینەی دەنگ ناوزه‌د كرا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه