20:59 PM   IRAQ
SUNDAY, 20 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   هەسەدە لە سەرێکانی کشایەوە/ سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ ته‌واوی چوونه‌ ناو سه‌رێ كانی
SUNDAY, 16 JUNE 2019 - 11:06
ئه‌ردۆغان: په‌یوه‌ندیی له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌داری تورکیا- ئێران هه‌یه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ تاجیکستان کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌ فڕۆکه‌ی تایبه‌تی خۆی ساز کرد و ئاماژه‌ی به‌ دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئێران کرد که‌ له‌ په‌راوێزی کۆنفڕانسی هاریکاری و زیادبوونی متمانه‌ له‌ ئاسیا (CICA) ئه‌نجامی دا و گوتی: په‌یوه‌ندیی له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌داری تورکیا- ئێران هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ تاجیکستان کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌ فڕۆکه‌ی تایبه‌تی خۆی ساز کرد و ئاماژه‌ی به‌ دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا و حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران کرد که‌ له‌ په‌راوێزی کۆنفڕانسی هاریکاری و زیادبوونی متمانه‌ له‌ ئاسیا (CICA) ئه‌نجامی دا و ڕای‌گه‌یاند: له‌ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا بابه‌تی ئیدلبمان نه‌خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ چوونکه‌ به‌رپرسانی تورکیا و ڕووسیا به‌دواداچوون بۆ بابه‌تی ئیدلب ده‌که‌ن. ئاگربڕ له‌ ئیدلب ڕاگه‌یێندراوه‌ به‌ڵام هه‌ندێک جار هێرشه‌کان به‌رده‌وامن. له‌مباره‌وه‌ په‌یوه‌ندییێکی باشمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌یه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران کرد و جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێمه‌ له‌ دیداره‌که‌دا ته‌رکیزمان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کان کرده‌وه‌. جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی بازرگانی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یێک له‌ژێر ناوی "مامه‌ڵه‌ی سه‌ده‌" گفتوگۆمان کرد که‌ بۆ ناوچه‌که‌ خراوه‌ته‌ڕوو. جگه‌ له‌مه‌ش په‌یوه‌ندییێک له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌داری ئێران- تورکیا له‌ئارادایه‌. گفتوگۆشمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ کرد که‌ هه‌فته‌ی داهاتوو چۆن و له‌ چ شوێنێک به‌یه‌که‌وه‌ دیدار بکه‌ن و دانووستان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه