21:23 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 16 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   ئه‌مریکا بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی خۆی له‌ کۆبانێ وێران کرد
SUNDAY, 16 JUNE 2019 - 14:27
ئایا هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە سووریا سەربە پەکەکە-ن؟

بەشی جیهان- بۆ سەلماندنی پێوەندی لە نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پێویست ناکات بەڵگەی نهێنی بخرێتە ڕوو. بەڵگەی زۆر ڕوون و ئاشکرا بەدەستەوەیە کە پێوەندییەکانی نێوان ئەم دوو هێزە ئاشکرا دەکات. مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی ناوداری هێزەکانی سووریای دیموکرات پێشتر بەناوی فەرهاد عەبدی شاهین، یان شاهین جیلۆ فەرماندەی پەکەکە بووە و لەلایەن تورکیاوە داوا کراوە.

دانیشتوانی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی سووریا جارێکیتر دژبە هێزەکانی سووریای دیموکرات کە هاوپەیمانی سەربازیی ئەمەریکان هەستاونەتەوە. دژایەتی کردن لەگەڵ دەسەڵاتداریی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەم ناوچەیەدا چاوەڕوانکراو بوو.

هێزەکانی سووریای دیموکرات ئیدیعا دەکەن کە هێزێکی فرەلایەن و هاوقەسەمن، کە لەژێر یەک ئاڵادان. بەڵام ئەم بابەتەش دروستە کە پێکهاتەی فەرماندەیی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەتەواوی لەدەستی لقی سیاسی یەکینەکانی پاراستنی گەل، ناسراو بە پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا یا پەیەدە-دایە کە ئەوانیش لەژێر فەرمانی فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یان یەپەگە کار دەکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی حوڕیەت-ی تورکیا هەندێک ناو وەکوو یەپەگە و پەیەدە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاوە بەکار دەگیردرێت کاتێک کە هەڵمەتەکانی خۆی لە سووریا ئەنجام دەدات. ئەم بابەتە لەلایەن بەڕێوەبەری زانیارییە نیشتمانییەکانی ئەمەریکایشەوە پشتڕاست کراوەتەوە. ئیدارەی تۆمار کردنی ڕێکخراوە یاساییەکانی ئوسترالیا-ش ئاماژە بەوە دەکات کە وڵاتانی ڕۆژئاواییش ئەم بابەتەیان خستۆتەڕوو کە پەکەکە پەرە بە لقوپۆکانی خۆی دەدات لەوان بازەکانی ئازادی کوردستان، کە بەرپرسیارێتی دامەزراندنیشیان لە ئەستۆ ناگرێت. پەکەکە ڕێکخراوێکی توندڕەوە کە مارکسیزم و ناسیۆنالیزمی کوردیی پێکەوە تێکەڵاو کردووە و لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوایی دایە. ئەمەش بە هۆی شەڕە جوداییخوازانەکانی پەکەکە-یە لەگەڵ تورکیا کە لەساڵەکانی 1980وە دژ بە حکوومەتی تورکیا دەستی پێکردووە.

هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا ڕێز و حورمەتی خۆیان بۆ ئۆجەلان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە ناشارنەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەنێو ئەندامانی پەکەکە-دا پێگەیێکی بەرزی هەیە، YPG پێوەندیی لەگەڵ پەکەکە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت تەنها فەلسەفەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی قبووڵە، بەڵام ڕاپورتەکان ئەم پرسە ڕەت دەکەنەوە لەوان ڕاپۆرتی پەرلەمانی بەریتانیا.

هاوپەیمانان بە باشی دەزانن کە ئەو یارمەتییانەی کە دەدرێتە هێزەکانی سووریای دیموکرات و هەروەها داهاتەکانی ئەم ڕێکخراوە لە باکووری سووریا دەگەیێندرێتە چیاکانی قەندیل لە باکووری عێراق. هەروەها زۆرینەی دەزگای هەواڵگرییەکان کە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن بەم ئەنجامە گەیشتوون کە هێزەکانی سووریای دیموکرات یارمەتیدەری پەکەکە-ن لە باکووری عێراق.

بۆ سەلماندنی پێوەندی لە نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پێویست ناکات بەڵگەی نهێنی بخرێتە ڕوو. بەڵگەی زرۆ ڕوون و ئاشکرا بەدەستەوەیە لە پێوەندییەکانی نێوان ئەم دوو هێزە. مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی ناوداری هێزەکانی سووریای دیموکرات پێشتر بەناوی فەرهاد عەبدی شاهین یان شاهین جیلۆ فەراندەی پێشووی پەکەکە بووە و لەلایەن تورکیاوە داوا کراوە. پشتگیرییەکانی ئەمەریکا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات پێوەندیی ئەو وڵاتەی لەگەڵ تورکیا تووشی تەنگەژە کردووە و کۆبوونەوەی مەزڵووم کۆبانی و فەرماندە ئەمریکییەکان لە هۆکارەکانی ئەم پرسەن.

پەکەکە لەسەردەمی شەڕی سارد و لەلایەن سۆڤیەتی کۆنەوە بەمەبەستی کێشە دروست کردن بۆ تورکیا کە بەرەی پێشەوەی ناتۆ بوو دامەزراوە. ئەم گرووپە کە تۆمەتبارە بە هەوڵی تیرۆریستی، پێوەندیشی لەگەڵ حکوومەتەکەی ئەسەد و ڕێکخراوە فەلەستینییەکاندا هەیە و باوەڕ و ئەرزشەکانی نزیکن لە باوەڕ و ئەرزشەکانی ڕێبەرانی سۆڤیەت.

ئەم پرسە کاتێک دەرکەوت کە یەپەگە هەوڵی دامەزرانی هێزی ئەرمەنیی کوردی دا. یەکینەی ئەرمەنی وێنەی شۆڕشگێڕانی ئەرمەنی لەوان مۆنتە ملکۆنیا بەرز دەکەنەوە کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئەرتەشی شاراوەی ئەرمەنستان کە لەلایەن سۆڤیەتی کۆنەوە پشتگیری لێدەکرا و بەوتەی سیا هەوڵی تێکدەرانەی ئەنجام داوە.

دانیشتووانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی داعش لەوان ڕەقە و دەیرەزوور هیوایان وابوو کە هێزەکانی سووریای دیموکرات زیاتر لەوەی کە پێوەندییان لەگەڵ پەکەکە بێت. پڕۆژەیێکی ئەمریکی بن، بەڵام پێچەوانەی ئەم پرسە سەلمێندرا.

بڕیار وا بوو کە سیستمی دەسەڵاتداریی هێزەکانی سووریای دیموکرات سیستمێکی دیموکراتیکی لە خوارەوە بۆ سەرەوە دابڕێژێت بەڵام لە ڕاستیدا ئەم سیستمە بۆ جێگیر کردنی ئایدۆلۆژیای سەرەوە بۆ خوارەوەی یەپەگە/ پەیەدە هەوڵی داوە و هەموو دژبەرانی خۆی لەسەر دەسەڵات لادەدات. کەسانێک کە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوادان بۆیان دەرکەوتووە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕێگری دەکەن لە گەیشتنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بە نەیارانی خۆیان. ئەم پرسە لە ناوچە عەرەب نشینەکاندا زیاتر بەرچاو دەکەوێت.

پێش بینی ئەوەی کە ئەم ڕووداوە زۆر ناخایێنێت دژوار نەبوو. تووڕەیی دانیشتووانی دەیرەزوور لە دەسەڵاتەکەی هێزەکانی سووریای دیموکرات تا ئەو ئاستە بەرز بوویەوە کە ئەگەری بەجێهێشتنی ناوچەکە لەلایەن ئەو هێزانەوە لە ئارادا بوو. ئاشکرایە کە بەشێک لەم ناڕەزاییە پێوەندیی هەیە بە دەرکەوتنی پێوەندیی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و هاوپەیمانیی ڕووسیا-سووریا بۆ گواستنەوەی نەوتی دەیرەزوور بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی. خەڵکی ئەم ناوچەیە لەوەی کە ئەمریکا ڕێگری لە مامەڵەکردنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی ناوەندی ناکات ناڕازین.

پاشهاتەکانی سیاسەتی ناڕوون و پشتگیریی هەڵەی ئەمریکا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات زیاتر دەردەکەوێت. ڕووسیا لە ئاستی جیۆپۆلەتیکاڵ(Geopolitics) قۆستنەوەی لە پرسی پەکەکە کردووە بۆ دروست کردنی ناکۆکی لەنێوان ئەندامانی ناتۆ و قەیرانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا و بابەتی کڕینی ئیس400 لەلایەن تورکیاوە قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە. لەم حاڵەدا دابین نەکردنی پێداویستیی ناوچە سونە نشینەکانی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەلایەن ئەو هێزانەوە کە تەنها ڕێگای شکستدانی جیهادییەکانن، مەترسی ناسەقامگیری و گەڕانەوەی داعش بۆ ئەم ناوچانە دروست دەکات.

سەرچاوە: ڕێکخراوی جەیمز تاون

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه