12:18 PM   IRAQ
SUNDAY, 23 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق گلەیی لە پارتی دەکات
گۆڕانکارییه‌کانی یاسای هه‌ڵبژاردنی تورکیا په‌سه‌ند کرا/پارته‌ بچووکه‌کان ده‌توانن به‌ هاوپه‌یمانیێتی بچنه‌ په‌رله‌مان

به‌شی تورکیا- پڕۆژه‌ی 26 مادده‌یی پێشنیارکراوی "ئیئتیلافی جمهوور" له‌ لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌ و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا به‌ میحوه‌رییه‌تی گۆڕانکاریی یاسای هه‌ڵبژاردن، پاش 18 کاژمێر له‌ کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی په‌رله‌مانی تورکیا په‌سه‌ند کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی 26 ماده‌یی "ئیئتیلافی جمهوور" که‌ شه‌وی ڕابردوو تا به‌یانی درێژه‌ی بوو، پاش 18 کاژمێر باس و گفتوگۆ به‌ ده‌نگی ئه‌رێنیی هه‌موو نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌ و بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا به‌ میحوه‌رییه‌تی گۆڕینی یاسا و ڕێساکانی هه‌ڵبژاردنی له‌ په‌رله‌مانی تورکیا په‌سه‌ند کرا.

یه‌کێک له‌ گرینگترین به‌شه‌کانی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا به‌شی هاوپه‌یمانیی پارته‌ سیاسییه‌کانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ که‌ پێشتر پارته‌ سیاسییه‌ بچووکه‌کان نه‌یانده‌توانی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێستا ده‌توانن به‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دیکه‌ی پارته‌ سیاسییه‌کان و مسۆگه‌رکردنی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی ده‌نگه‌کان بچنه‌ په‌رله‌مانی تورکیا.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه