12:34 PM   IRAQ
SUNDAY, 23 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق گلەیی لە پارتی دەکات
لە ڕێوڕەسمی ناساندن و ڕێزگرتن لە فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی بانە:
لە سەدا 90ی تاوانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لە کوردستان ڕوودەدەن دەدۆزرێنەوە

بەشی کوردستان- جێگری فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی کوردستان ڕایگەیاند: زیاتر لە سەدا 90ی تاوانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان بە هاوکاریی دەزگای داد و هەواڵگریی و ئەمنییەتی دەدۆزرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەنگ جەعفەر ئاژەنگ لە ڕێوڕەسمی ناساندن و ڕێزگرتن لە فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی بانە کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی فەرمانداریی بانە بەڕێوەچوو وتیشی: زیاتر لە 92% لە تاوانەکان لە بانە دەدۆزرێنەوە و هەر 48 کاتژمێر یەک جار تاوانێک لە بانە ڕوودەدات، بەباشی ڕێگری لە پڕۆسەی پەرەسەندنی تاوانەکان دەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمنییەت لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵەیەتی، فەرهەنگی، ڕاهێنان و ئابووری کاریگەرە لە کوردستانیشدا ئاسایشی سەقامگیر بە یارمەتی خەڵک بەدەست هاتووە، ئەم ئاسایشە خەڵک خولقاندوویانە و هێزی ئینتیزامی بەرگریی لێدەکات.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه