05:07 PM   IRAQ
SATURDAY, 23 JUNE 2018
 به په‌له |◀   گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كاریگەری لەسەر عێراق نابێت
وەزیری دەرەوەی فەرانسە:
هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین پاساو نادرێت

بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی فەرانسە دەڵێت سەرەڕای ئەوەی تورکیا نیگەرانیی ئەمنیی هەیە بەڵام ئەم بابەتە نابێتە پاساوی ئەوەی هیرش بکاتە سەر عەفرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی فشاری ناوخۆیی لە فەرانسە و جەختی فرانسوا ئۆڵاند سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە لەسەر پشتیوانیی وڵاتەکەی لە کوردەکانی سووریا، ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە زمانێکی زبرتری هەمبەر هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین بەکار هێنا و بە نوێنەرانی پارلەمانی ئەو وڵاتەی وت: ڕاستە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا لە سنوورەکانیدا شەرعییەتیان هەیە بەڵام ئەم بابەتە نابێتە پاساوێک بۆ ئەوەی سوپای تورکیا بچێتە ناو شاری عەفرینەوە.

بە گوێرەی ڕۆیتێرز، حکوومەتی فەرانسە بەهۆی بێدەنگی بەرامبەر هێرشی تورکیا بۆسەر کانتۆنی کوردنشینی باکووری سووریا ڕووبەڕووی ڕەخنەی ناوخۆیی بۆتەوە و ئەم وتانەی لۆدریانیش هەر بەو هۆیە بوون.

وەزیری دەرەوەی فەرانسە زیادی کرد: پاریس هەمبەر کاریگەریی هێرشەکەی تورکیا لەسەر بەرنگاربوونەوەی داعش نیگەرانە و دۆخەکە جیدی و قەیراناوییە.

لەبارەی قسەکانی خۆشیەوە ڕوونی کردەوە: ئەم قسانە لە پێوەندیی دوور و درێژی ئێمە لەگەڵ کوردەکانەوە سەرچاوە دەگرن و ئەو ڕۆڵەی لە سەندنەوەی ڕەقە لە دەستی داعش بینیویانە.

 

سەرچاوە: ڕۆیتێرز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه