02:14 PM   IRAQ
THURSDAY, 13 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   عه‌بادى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حكوومه‌تى نوێى عێراق
ئه‌گه‌ری دیداری شاندێکی پێشمه‌رگه‌ و عه‌بادی له‌ به‌غدا ڕه‌ت کرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاپۆرتی هاوپه‌یوه‌ند به‌ ئه‌گه‌ری دیداری لیژنه‌یێک له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌غدای ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا وتی: بڕیار نییه‌ هیچ لیژنه‌یێک له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ سه‌ردانی به‌غدا بکه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ دیدار بکه‌ن.

یاوه‌ر ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بۆ ناردنی لیژنه‌یێک بۆ به‌غدا داوای فه‌رمی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نه‌کراوه‌ و زیادی کرد: سه‌ردان کردنی هه‌ر لیژنه‌یێک بۆ به‌غدا و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ده‌بێ به‌ بانگهێشتی فه‌رمی ئه‌نجام ببێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ ڕاپۆرته‌کان باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داوه‌ له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌یێک له‌ ئه‌فسه‌رانی کورد بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا-هه‌ولێر دیدار و گفتوگۆ بکات.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه