11:17 PM   IRAQ
THURSDAY, 21 JUNE 2018
 به په‌له |◀   ئاو کرا بە سەر ئاگردا
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای‌گه‌یاند:
لاپه‌ڕه‌یێكی نوێمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵ داوه‌ته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "لاپه‌ڕه‌یێكی نوێمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵ داوه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێک لایه‌ن ده‌یانه‌وێت په‌لكێشی ململانێی نێوخۆیمان بكه‌ن كه‌ سودی بۆ كه‌س نییه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بادی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: "ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ گه‌شتیی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌ست‌پێده‌كاته‌وه‌".

عه‌بادی له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیشه‌وه‌  ڕای‌گه‌یاند: "وەک چۆن بەڵێنم دابوو بەم نزیکانە مووچەی بەشێکی فەرمانبەرانی هەرێمی خەرج دەکەین، ئێمه‌ لە سەر ئەو رێژەیه‌ رێککەوتووین و قسەمان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم کردوووە، ئەوان له‌ ئێستادا نزیکەی 300 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە ده‌فرۆشن، بۆیە ئێمە بەشێک لە مووچەیە دەدەین و بەشەکەی دیکە لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە  دەدرێت".

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه