07:50 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هادی عامری بە فەرمی ڕایگەیاند کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
کاردانه‌وه‌ی فوئاد مه‌عسووم به‌ بڕیاری نوێی به‌غدا هه‌مبه‌ر هه‌رێمی کوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکۆماری عێراق پێشوازی کرد له‌ هه‌وڵی به‌غدا بۆ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌ به‌رانبه‌ر گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی فوئاد مه‌عسووم سه‌رکۆماری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: پێشوازی ده‌که‌ین له‌ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌ به‌رانبه‌ر گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ بیانییه‌کان.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هاوکاریی ته‌واوی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ر کردنی دیکه‌ی ناکۆکییه‌کان به‌پێی ده‌ستووری عێراق و بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵی ئه‌و وڵاته‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان به‌ ژیانی ئاسایی و چاره‌سه‌ر کردنی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.

نووسینگه‌ی فوئاد مه‌عسووم له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها خوازیاری یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌ییی نیوان هاووڵاتییانی عێراقی بوو بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆریسته‌کان و ڕێگری له‌ ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی و جه‌نایه‌تکارانه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الفرات نیوز"

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه