07:54 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هادی عامری بە فەرمی ڕایگەیاند کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
مەسروور بارزانی: هیوادارین چین پێگەی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان بەکار بهێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مەسروور بارزانی بە باڵیۆزی چینی لە عێراق راگەیاندوە: هیوادارن پەککین پێگەی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەکار بهێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ 13ی مارچی 2018 مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە چین وی چینگ، باڵیۆزی کۆماری چین لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە تاوتوێ کراون.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، باڵیۆزی چین ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردوووە و گوتوویەتی: "هەرێمی کوردستان لە دابین کردنی ئارامی و ئاسایش سەرکەوتوو بوووە، ئەوەش زەمینەیێکی لەبار دروست دەکات بۆ ئەوەی لە گشت بوارەکانی دیکەدا سەر لە نوێ رێگەی پێشکەوتنی زیاتر بگرێتەبەر".

باڵیۆزی چین ئاماژەی بەوەش کردوووە وڵاتەکەی خوازیارە لە ڕووی ئابووری و کولتوورییەوە پەیوەندیی فراوانتری لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت.

مەسروور بارزانی خواستی کوردستانی بۆ فراوانتر کردنی پەیوەندییە هەمەچەشنەکانی لەگەڵ چین دەربڕیوە. دەشڵێت: "کۆماری میللیی چین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێگەیێکی بەهێزی هەیە و خوازیارین ئەم پێگە کارایە بۆ چارەسەری کێشە چەقبەستوووەکان و سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە بەکاربهێنن"

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه