11:17 PM   IRAQ
THURSDAY, 21 JUNE 2018
 به په‌له |◀   ئاو کرا بە سەر ئاگردا
ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا:
له‌ هه‌ڵبژاردنی 2019 سه‌رکه‌وتوو ده‌بین/ دژی هاوپه‌یمانی نین

به‌شی تورکیا- که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ لێدوانێکدا جه‌ختی کرده‌ سه‌ر سه‌رکه‌وتنی پارته‌که‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی 2019 و وتی: دژی هاوپه‌یمانیی پارته‌ سیاسییه‌کان نین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی حوڕڕییه‌ت له‌ لێدوانێکدا هه‌ر جۆره‌ بایکۆتی هه‌ڵبژاردن له‌ لایه‌ن CHPی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: بۆچی ده‌بێ هه‌ڵبژاردنێک که‌ تێیدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بین بایکۆت بکه‌ین. یاسایێک که‌ له‌ ژێر ناوی یاسای هاوپه‌یمانی له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرا پیشانده‌ری شکستی ئه‌وانه‌. ئێمه‌ متمانه‌مان به‌ گه‌لی خۆمان هه‌یه‌ و سه‌رکه‌وتوو ده‌بین. پاش ئه‌وه‌ش ئامانجی ئێمه‌ هه‌ڵبژاردنی 2019یه‌ و یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی چاوه‌ڕواننه‌کراو.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئێمه‌ دژی هاوپه‌یمانیی سیاسی نین. ئێمه‌ دژی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردنین. پارته‌ سیاسییه‌کان ده‌توانن ئیئتیلاف بکه‌ن. ئێمه‌ هیچ بیر و ڕایێکمان بۆ قه‌ده‌غه‌ کردنی هاوپه‌یمانیی پارته‌ سیاسییه‌کان بۆ ڕێگری له‌ پێکهاتنی هاوپه‌یمانی نییه‌.

هه‌روه‌ها ڕێبه‌ری CHP وڵامی پرسیارێکی دایه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری "هاوپه‌یمانی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری به‌ میحوه‌رییه‌تی یه‌ک کاندید" که‌ ده‌توانێت وه‌کوو هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وز بێت و وتی: ده‌توانین ئیئتیلاف بکه‌ین. تێپه‌ڕبوونی کات ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌رده‌خات.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه