11:08 PM   IRAQ
THURSDAY, 21 JUNE 2018
 به په‌له |◀   ئاو کرا بە سەر ئاگردا
به‌یاننامه‌ی سه‌رکۆماری عێراق له‌ باره‌ی هۆکاری گەڕاندنەوەی یاسای بودجه‌ بۆ په‌رله‌مان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یێک سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی 2018 بۆ په‌رله‌مان ڕوون کردنه‌وه‌ی دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا نووسراوە فوئاد مه‌عسووم سه‌رکۆماری عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵی عێراق به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ 31 سه‌رپێچیی تێدا کراوه‌ بۆ په‌رله‌مان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئەوەی دیراسە بکرێتەوە.

به‌یاننامه‌که‌ پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ ژماره‌یێک له‌ یاساناسان و کارناسانی دارایی به‌ وردی یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی عێراقیان لێکداوه‌ته‌وه‌ و بینیویانه‌ که‌ هه‌ندێ له‌ بڕگه‌ و ماده‌کانی ئه‌و یاسایه‌ کێشه‌ی هه‌یه‌ بۆیه‌ فوئاد مه‌عسووم ئه‌و یاسایه‌ی به‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان گەڕاندۆتەوە.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "شه‌فه‌ق نیووز"

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه