07:16 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هادی عامری بە فەرمی ڕایگەیاند کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
په‌رله‌مانتاران و ڕۆژنامه‌نووسان و پارێزه‌رانی تورکیا گردبوونه‌وه‌یێکی ناڕه‌زایی پێکده‌هێنن

به‌شی تورکیا- کۆمه‌ڵێک له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و ڕۆژنامه‌نووسان و پارێزه‌رانی تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی داواکاریی ئه‌سته‌نبۆڵ گردبوونه‌وه‌یێکی ناڕه‌زاییان پێکهێنا و به‌ندکرانی 500 ڕۆژه‌ی ئه‌کین ئاتالای بڵاوکه‌ره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تیان سه‌رکۆنه‌ کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تاقمێک له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و ڕۆژنامه‌نووسان و پارێزه‌رانی تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی داواکاریی ئه‌سته‌نبۆڵ گردبوونه‌وه‌یێکی ناڕه‌زاییان پێکهێنا و باریش یارکاتاش په‌ورله‌مانتارێکی CHP به‌یاننامه‌یێکی خوێنده‌وه‌.

به‌یاننامه‌که‌ نووسیبووی: که‌شتیی بێدادی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ نوقماوبووندایه‌. ڕاست 500 ڕۆژه‌ به‌ناحه‌ق و پێچه‌وانه‌ی یاسا ئه‌کین ئاتالای له‌ به‌ندیخانه‌دایه‌. دادگه‌ له‌و 500 ڕۆژه‌دا ته‌نانه‌ت یه‌ک به‌ڵگه‌ی له‌ سه‌ر سه‌لماندنی تاوانه‌که‌ی ناوبراو نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌. دادگه‌ بۆ ڕازی کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌خاته‌ زیندان و به‌ بارمته‌یان ده‌گرێت. بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌ دادگه‌ ده‌که‌ین له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی ئاتالای که‌ ڕۆژی هه‌ینیی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت حوکمی ئازادکرانی ناوبراو ده‌ر بکات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆره‌نسه‌ل

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه