11:14 PM   IRAQ
THURSDAY, 21 JUNE 2018
 به په‌له |◀   ئاو کرا بە سەر ئاگردا
ئەردۆغان:
عه‌فرین به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێت

بەشی تورکیا- سه‌رۆک كۆماری توركیا، له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونه‌وه‌ گوتی: "هیوادارم تا ئێواره‌ عه‌فرین به‌ته‌واوی بكه‌وێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆک كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی:  

"له‌ میانی ٣٤ ساڵ له‌ به‌ره‌نگاربووه‌نه‌وه‌ی تیرۆر هۆنراوەیێک و ماڕشێكمان نییه‌ كه‌ پڕ به‌ پێستی خۆی ده‌ربڕی ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ بێت. به‌ هاوڕێیانم گوتووه‌ له‌باره‌ی قه‌ڵغانی فورات و عه‌فرین ناڵێم ماڕشێكی وه‌ک ماڕشی ئیستیقلال، به‌ڵام خۆ ده‌توانن ماڕشێكی شایسته‌ بنووسن و با ئه‌وه‌ ئاماده‌ بكه‌ن".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه‌ کە عەفرین لە تیرۆریستان پاک دەکەنەوە و گوتی: "عه‌فرینیش له‌ تیرۆریستان پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌ و منبجیش پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌، خۆرهه‌ڵاتی فورات تا ده‌گاته‌ سنووره‌كانمان له‌ باكووری عێراق، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ تیرۆریستان پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ناوبراو هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ باکووری عێراق گوتی: "له‌ هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر لانه‌كانی تیرۆر له‌ باكووری عێراق. له‌ داهاتوویێكی نزیكدا به‌هێزتر ئه‌وێش به‌سه‌ر تیرۆریستاندا ده‌ڕوخێنین".

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه