11:19 PM   IRAQ
THURSDAY, 21 JUNE 2018
 به په‌له |◀   ئاو کرا بە سەر ئاگردا
پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی کورد و پۆلیسی فەرەنسا

بەشی جیهان- خۆپیشاندەرانی کورد لە بەردەم کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە پاریس کۆبوونەوە و بە بۆنەی پشتگیری نەکردنی ئەمریکا لە کوردەکان هەمبەر هێرشی تورکیا ناڕەزاییان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە درێژەی ناڕەزایی دەربڕینی ناڕزایانی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە پایتەختی فەرەنسا کوردستانیانی فەرەنسا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین، لە بەردەم بینای پەڕلمانی فەرەنسادا کۆبوونەوە، کە پۆلیسى هێرشى کردە سەریان و ژمارێکی زۆر لە خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکرد.

ئاسۆشەیتێدپرێس ڕایگەیاند پۆلیسی فەرەنسا هەوڵی دا خۆپیشاندەران لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دوور بخاتەوە و لە گازی فرمێسک ڕێژ بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران کەڵکی وەرگرت و بە هۆی هێرش و توندوتیژیى پۆلیسەوە بۆسەر خۆپیشاندەران،چەند خۆپیشاندەر بریندار بوو و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.

خۆپیشاندەران تووڕەیی خۆیان لەبەرامبەر بێدەنگیی ئەمریکا هەمبەر هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە سووریا پیشان دا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه