07:32 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 19 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هادی عامری بە فەرمی ڕایگەیاند کاندید نابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
فەرماندەیێکی سووری:
بنکەکانی سوپای تورکیا لە شاری مارع تۆپباران کران

بەشی سووریا- فەرماندەیێکی سەربازیی سەربە دەوڵەتی سووریا ڕایگەیاند: بنکەکانی سوپای تورکیا لە باکووری پارێزگای حەلەب کراونەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیێکی سەربازیی سەربە دەوڵەتی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «ڕۆیتێرز»دا وتی هێزەکانی سەربە دەوڵەتی سووریا لە وەڵامی هێرشی ئاسمانیی تورکیا، بنکەکانی سوپای تورکیایان لە شاری مارع تۆپباران کردووە.

ئەو فەرماندەیە وتیشی: پاش ئەوەی کە 5 هێزی شەعبی سووریا لە لایەن تورکیاوە کوژران، ئەو هێزانە بنکەکانی هێزەکانی تورکیایان لە مارع کردە ئامانج.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە سوپای تورکیا و میلیشیا سوورییەکانی سەربە ئەو وڵاتە بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون بۆ داگیر کردنی عەفرین.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه