15:53 PM   IRAQ
TUESDAY, 11 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ململانێ نێونەتەوەییەکان کاریگەریی نەرێنی دادەنێت لەسەر شەڕی کوردەکانی سووریا دژبە داعش
هێرشی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر سووریا؛
هێرشی ئەمریکا و دوو وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوا بۆ سەر سووریا وەستێندرا

بەشی سووریا- سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند شەپۆلی یەکەمی هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر سووریا کۆتایی هات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ژنەراڵ ژۆزێف دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیێکداسەبارەت بە هێرشەکەی سەر سووریا کۆتایی هاتنی شەپۆلی یەکەمی ئەو هێرشەی ڕاگەیاند.

ناوبراو ڕوونکردنەوەی زیاتری لەو بارەیەوە نەدا.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشی سەربازیمان بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی سووریا  بە هاوکاری فەرەنسا و بەریتانیا دەست پێکرد.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، هەموو هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر شاری دیمەشق دەست پێکردووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، هێرشەکانمان دیاریکراو و ورد دەبێت بۆ سەر  تەواوی بنکە سەربازیەکانی سوریا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه