11:23 PM   IRAQ
TUESDAY, 24 APRIL 2018
 به په‌له |◀   ئاسایشی نیشتمانی و سووکایەتی نەکردن هێڵی سوورمانە بۆ مەسەلەی چاپ و بڵاو کردنەوە
پەیوەندیی تەلەفۆنیی رووحانی و ئەسەد:
سەرۆک کۆماری ئێران: پاڵپشتی گەل و حکوومەتی سووریاین

بەشی ئێران- بەشار ئەسەد ، سەرۆک کۆماری سووریا پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدا و هەردوولا لە پەیوەندییەکەدا قسەیان لەسەر هێرشەکەی ئەمریکا ، بەریتانیا و فەرەنسا بۆ سەر سووریا کرد و رووحانی رایگەیاندووە، پاڵپشتی گەل و حکوومەتی سووریاین.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ، ئەسەد بە هاوتا ئێرانییەکەی گوتووە ، هێرشی سەر سووریا ئەنجامی ئەوەیە وڵاتانی رۆژئاوا کە پاڵپشتیکاری تیرۆرن لەوە تێگەیشتوون کە دەسەڵات و متمانەی خۆیان لەدەست داوە. ئەسەد هەروەها گوتوویەتی ئەم هێرشە دووژمنکارانەیە دوای ئەوە دێت کە تیرۆریستەکان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان شکستیانهێنا.

لە بەرامبەردا حەسەن رووحانی بە بەشار ئەسەدی راگەیاندووە کە ئەوان ، دڵنیان لەوەی دەستدرێژیی ئەو وڵاتانە بۆ سەر سووریا ئیرادەی گەلی سووریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریسم لاواز ناکات. هەروەها جەختی لەسەر بەردەوامیی پاڵپشتیی ئێران لە حکوومەت و گەلی سووریا کردووەتەوە.

رووحانی سەرەڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە رایگەیاندووە ، هێرشەکە پێشێلی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و چارتەری نەتەوە یەکگرتووەکانە و بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانی ئەم هێرشە کە هێرش بووە بۆ سەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە ، دەکەونە ئەستۆی سێ وڵاتە درستدرێژیی کەرەکە.

سەرۆککۆماری ئێران هەروەها جەختی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردووەتەوە و گوتوویەتی ، نابێت رێگەی بە گۆڕینی سنوورەکانی سووریا بدرێت و هاوکات بوونی هێزە بیانییە بەنگهێشتنەکراوەکان پێچەوانەی یاسا و جۆرێکە لە دەستدرێژی بۆ سەر خاکی سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه