11:25 PM   IRAQ
TUESDAY, 24 APRIL 2018
 به په‌له |◀   ئاسایشی نیشتمانی و سووکایەتی نەکردن هێڵی سوورمانە بۆ مەسەلەی چاپ و بڵاو کردنەوە
جێگری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان:
هاوپشتی گەلی سووریاین

به‌شی تورکیا- هۆشیار ئۆزسۆی، جێگر و به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ڕای‌گه‌یاند ئێمه‌ پشتیوانی گه‌لی سووریاین و وتی: هاویشتنی مووشه‌کی "تام هاوک" له‌ وەڵامی چه‌کی کیمیاییدا ئاشتی به‌ دیاری ناهێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار ئۆزسۆی جێگری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پارته‌ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هێرشه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر سووریا و وتی: هاوێشتنی مووشه‌کی جۆری تام هاوک له‌ به‌رانبه‌ر چه‌که‌ کیمیاییه‌کاندا نه‌ک ئاشتی به‌ دیاری دێنێت و نه‌ش قه‌یرانه‌که‌ چاره‌سه‌ر ده‌کات.

ناوبراو وتیشی: له‌ ئێستادا شه‌ڕی سووریا بۆته‌ شه‌ڕی زلهێزانی ناوچه‌یی و جیهانی. له‌ لایێکه‌وه‌ شک و گومانه‌کان سه‌باره‌ت به‌ به‌کارهێنانی چه‌که‌ کیمیاییه‌کان و له‌ لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ هاوێشتنی مووشه‌کی جۆری تام هاوک، شه‌ڕی سووریا قووڵتر ده‌کات. هه‌ر هه‌وڵێک وه‌کوو تاوانێکی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌لی سووریا.

ئۆزسۆی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ وه‌کوو پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ پاڵ گه‌لی سووریاین، ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت له‌ سووریا سیسته‌مێکی عادڵانه‌ دابمه‌زرێنن، ده‌بێ پاڵپشتی بکه‌ن له‌ هه‌موو هه‌وڵه‌ ئاشتیخوازانه‌کان، (چ ناوچه‌یی و چ جیهانی) به‌ جۆرێک بۆ دامه‌زراندنی مێکانیزمێکی دیالۆگ له‌ پێناو ئاشتی و چاره‌سه‌ر کردنی پرسه‌کان هه‌وڵ بده‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ شه‌ڕ قووڵتر ده‌بێته‌وه‌. تاکتیکه‌ سه‌ربازییه‌کان توانای چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانیان نییه‌. حکوومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌ی تورکیا له‌و دۆخی ئێستا که‌ سووریا به‌ره‌وڕوویه‌تی ده‌ورێکی زۆری هه‌یه‌.  

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنه‌سل

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه