00:52 PM   IRAQ
TUESDAY, 25 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   نه‌خشه‌ى سیاسیى هه‌رێم گۆڕانكاریی گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت
جەخت لە سەر پێویستیی پێکهێنانی كۆمسیۆنێک بۆ به‌دواداچوونی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵه‌یێكی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یێنێت: راسته‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام پێویسته‌ ده‌سته‌یێک یان كۆمسیۆنێک بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ و ورده‌كارییه‌كانی هه‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  رایگه‌یاند: یه‌كێک له ‌هه‌ڵه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستاش لیژنه‌یێک یان كۆمسیۆنێک یاخود ده‌سته‌یێک نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رايەتیی هه‌رێمی كوردستان بكات و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ سیاسی و هونه‌ری و یاساییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكات.

ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت زۆرجار سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له ‌چوارچێوه‌یێكی سیاسیدا ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه‌ پێویستی به ‌پێداچوونه‌وه ‌و به‌دواداچوون و ورده‌كاری هه‌یه‌.

نەجیبە نەجیب ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هۆكاری دروست نه‌كردنی ئه‌و مه‌رجه‌عیه‌ته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان یه‌كڕیزی نییه‌، ئه‌گه‌رنا ده‌توانرێت به‌شێوەیێک پێكبهێنرێت كه‌ نوێنه‌ری حزبه‌كانی ناو حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن له‌خۆ بگرێت.

سەرچاوە: ‌SNN

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه