10:16 PM   IRAQ
SUNDAY, 22 JULY 2018
 به په‌له |◀   هەڕەشەی هۆزەکانی باشووری عێراق لە حکوومەتی ئەو وڵاتە
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کوردپرێس:
نومایشی ئه‌مریکا له‌ سووریا کاریگه‌رییێکی له‌سه‌ر ئیراده‌ی به‌رخۆدان نییه‌

به‌شی ئێران- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ مووشه‌که‌کانی ئه‌مریکا ناتوانێت ئیراده‌ی به‌رخۆدان تێک بشکێنێت و باس له‌ په‌ره‌پێدانی کاره‌کانی میحوه‌ری به‌رخۆدان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له‌ سووریا ده‌کات.

سه‌یید قاسم جاسمی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ئاماژه‌ به‌ پیلانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا له‌ سووریا ده‌دات و ده‌ڵێت: تره‌مپ به‌ شێوه‌ی ئاشکرا داوای له‌ عه‌ره‌بستان کرد که‌ پاره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا بدات و سعوودییه‌ش قبووڵی کرد هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م مووشه‌ک هاوێژییه‌ فێڵێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی میحوه‌ری ڕۆژئاوا، عبری، عه‌ره‌بی بۆ مانه‌وه‌ی نایاسایی له‌ سووریایه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: هه‌موووان بینییان که‌ ئه‌م نومایشه‌ی ڕۆژئاوا کاریگه‌رییێکی له‌سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی سووریا نه‌بوووه‌ و پاش ئه‌م هێرشه‌ نایاسایییه‌ کۆمه‌ڵگای سووریا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و دروشمی "نه‌مان بۆ ئیسرائیل" و "نه‌مان بۆ ئه‌مریکا"یان هه‌ڵدا.

سه‌یید قاسم جاسمی وتیشی: ئاماده‌ بوونی ئێمه‌ له‌ سووریا له‌سه‌ر داواکاریی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و ئامانجی ئێمه‌ له‌ناو بردنی مه‌ترسیی تیرۆریزم له‌ ناوچه‌که‌یه‌. ئێمه‌ به‌ یارمه‌تیی هاوپه‌یمانمانمان ئه‌رکه‌که‌مان ڕاده‌په‌ڕێنین و تیرۆر له‌ ناوچه‌که‌ ڕیشه‌کێش ده‌که‌ین.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه