04:50 PM   IRAQ
MONDAY, 23 APRIL 2018
 به په‌له |◀   ئایا ئەردۆغان بەنیازە عەفرین بلکێنێت بە تورکیاوە؟
جێگری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا:
زلهێزه‌‌ جیهانییه‌کان له‌ سووریا جیهازاتی خۆیان تاقی ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی تورکیا- سه‌فه‌ر ئایجان، جێگری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا زلهێزه‌ جیهانییه‌کانی به‌ تاقی کردنه‌وه‌ی جیهازاتی سه‌ربازی خۆیان له‌ سووریا تاوانبار کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فه‌ر ئایجان جێگری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ له‌ سووریا و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا و ڕووسیا له‌ سووریا هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن. تورکیا بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنووره‌کانیان و کۆتایی هێنان به‌ تیرۆر ئه‌مڕۆ له‌ سووریایه‌. به‌ڵام زلهێزه‌ جیهانییه‌کان له‌ سووریا جیهازاتی سه‌ربازی خۆیان تاقی ده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌مریکایێک که‌ له‌ 10 هه‌زار کیلۆمه‌تر ئه‌ولاتره‌وه‌ هاتوووه‌ چ کارێکی له‌ سووریا هه‌یه‌؟

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: له‌ لایێکی دیکه‌وه‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانی ئه‌مریکا و سووریا بۆته‌ هۆی زیندووبوونی ئاواتی ڕووسه‌کان که‌ پێشتر مردبوو. له‌ ڕاستیدا خولیای 500 ساڵه‌ی ڕووسیه‌ هاته‌ دی و ڕووسیا ده‌ستی به‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ گه‌یشت. چیتر ده‌بێ ئه‌و بابه‌ته‌ قبووڵ بکه‌ین. چ قبووڵی بکه‌ین و چ نه‌یکه‌ین ئێستا ڕاستییێک به‌ ناوی ڕووسیا هه‌یه‌. ئێستا ئه‌و دوو وڵاته‌ (ڕووسیا و ئه‌مریکا) خه‌ریکی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه