11:21 PM   IRAQ
TUESDAY, 24 APRIL 2018
 به په‌له |◀   ئاسایشی نیشتمانی و سووکایەتی نەکردن هێڵی سوورمانە بۆ مەسەلەی چاپ و بڵاو کردنەوە
لە دیداری نێوان سەرکۆماری عێراق و پاشای سعوودیە تەرکیز کرایە سەر هاوکاریی زیاتر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانشینی سعوودیە و سەرکۆماری عێراق دیدارێکیان پێکهێنا و لەو دیدارەدا هەردوو لایەن تەرکیزیان کردە سەر خاڵە هاوبەشەکان و پەرەپێدانی زیاتری هاوکاریی نێوان دوو وڵاتی عێراق و سعوودیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند فواد مەعسووم سەرکۆماری عێراق و سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای سعوودیە لە پەراوێزی کۆمکاری عەرەبی و لە شاری "زەهران" دا دیدارێکیان پێکهێنا و تەرکیزیاتن کردە سەر ئەو خاڵە هاوبەشانەی لە نێوان هەر دوو وڵاتدا هەن.

لەو دیدارەدا ئیبراهیم جەعفەری وەزیرەی دەرەوە و سەلمان جەمیلی وەزیری پلاندانانی عێراق یاوەری سەرۆک کۆماری عێراق بوون و فواد مەعسووم لە دیدارەکەدا جەختی کردە سەر پەرەپێدانی پێوەندیی "مێژوویی و برایانە"ی نێوان دوو وڵات و سپاسی شانشینی سعوودیەی کرد بۆ ئەوەی یارمەتیی پاراستنی یەکپارچەیی و خاکی عێراقی داوە.

لای خۆیەوە پاشای سعوودیەش جەختی کردە سەر پێوەندیی قووڵ و بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان دوو وڵاتی عێراق و سعوودیە و پیرۆزباییی سەرکەوتنی عێراقی کرد لە شەڕی داعشدا و هەروەهاش ئامادەییی سعوودیەی ڕاگەیاند بۆ هەموو چەشنە پێشتیوانی کردنێک لە ڕەهەندی جۆربەجۆرەوە.

 

سەرچاوە: فورات نیوز

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه