14:15 PM   IRAQ
MONDAY, 24 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   کوردی سووریا دەستی ئەمریکای سارد کردۆتەوە
که‌ناڵی ئه‌ی بی سی:
ڕووسیا نایه‌وێت ته‌داخول له‌ شه‌ڕی نێوان تورکیا و کورد بکات

به‌شی جیهان- که‌ناڵی ئه‌ی بی سی ئه‌مریکا له‌ ڕاپۆرتێکدا له‌باره‌ی دۆخی سووریا و شه‌ڕی نێوان تورکیا و کوردی سووریا ده‌نووسێت: ڕووسیا به‌ ئه‌نقه‌ست نایه‌وێت ته‌داخول له‌ پرسی نێوان تورکیا و کوردی سووریا بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا که‌ ئێستا هاوپه‌یمانی نزیکی ڕووسیایه‌ هۆکارێکی سه‌ره‌کیی شه‌ڕ بۆ سه‌ر سووریا به‌ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێزه‌ کوردییه‌کان وه‌سف ده‌کات که‌ به‌ بۆچوونی ئه‌نقه‌ره‌ نزیک له‌ په‌که‌که‌ن‌ و "تیرۆریست"ن. له‌ لایێکی دیکه‌وه‌ کورده‌کانی سووریا پێش له‌وه‌ی که‌ له‌ ساڵی 2014 و پاش هێرشی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی ببنه‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا هاوکارییێکی به‌ربڵاویان له‌گه‌ڵ ڕووسیا بوو.

کورده‌کانی سووریا یه‌که‌مین نووسینگه‌ی خۆیانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی سووریا و له‌ مۆسکۆ کرده‌وه‌ و ڕووسیا هه‌میشه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌ بوونی کورده‌کان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ژێنێڤ و سووچی له‌باره‌ی پرسی قه‌یرانی سووریا کردۆته‌وه‌ به‌ڵام مۆسکۆ پێش له‌ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له‌ باکووری سووریا هێزه‌کانی چاودێری خۆی له‌ عه‌فرین برده‌ ده‌ره‌وه‌ و بچووکترین هه‌وڵێکی نه‌دا بۆ ڕێگری له‌ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین.

که‌ناڵی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی ئه‌مریکا له‌ ڕاپۆرتێکدا باسی له‌ قه‌یرانی سووریا و ئه‌کته‌رانی ئه‌و قه‌یرانه‌ کردوووه‌ و شه‌ڕی نێوان تورکیا و کورده‌کان به‌ هۆکاری دۆخی قه‌یراناوی سووریا وه‌سف ده‌کات.

له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ڕووسیا ده‌یویست ده‌یتوانی ڕێگری له‌ پێکدادانی نێوان تورکیا و کورده‌کانی سووریا بکات به‌ڵام دووری گرت له‌ ته‌داخول کردن له‌و بابه‌ته‌ و تورکیا به‌ بیانووی نزیک بوونی هێزه‌کانی کوردی سووریا و په‌که‌که‌ له‌ تورکیا به‌شێک له‌ باکووری سووریای داگیر کرد.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه