10:17 PM   IRAQ
SUNDAY, 22 JULY 2018
 به په‌له |◀   هەڕەشەی هۆزەکانی باشووری عێراق لە حکوومەتی ئەو وڵاتە
ده‌رهێنه‌رێکی کوردستانی له‌ فێستیڤاڵێکی ئه‌مریکادا خه‌ڵات ده‌کرێت

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/ کوردستان- سامان حسێن‌پوور و ناتان که‌ریمی توانییان خه‌ڵاتی یه‌که‌مین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی 573ی ئه‌مریکا مسۆگه‌ر بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌که‌مین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی 573ی ئه‌مریکا به‌ ئامانجی پشتیوانی له‌ ده‌رهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ 6 تا 8ی ئه‌یپڕێڵ به‌ڕێوه‌ چوو و به‌رهه‌می دوو ده‌رهێنه‌ری ئێرانی خه‌ڵات کرد.

خه‌ڵاتی باشترین کورته‌فیلمی فێستیڤاڵه‌که‌ به فیلمی‌ "ماهی" به‌خشرا که‌ له‌لایه‌ن سامان حسێن پووره‌وه‌ دروست کراوه‌.

ئه‌و فیلمه‌ چیرۆکی ژن و مێردێکی به‌ساڵاچوو ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ به‌ره‌وڕووی کێشه‌ی نه‌بوونی ئاو بوونه‌ته‌وه‌ و ده‌بێ ڕێگه‌چارێک بدۆزنه‌وه‌.

"ماهی" سێهه‌مین فیلمی دروست‌کراوی سامان حسێن‌پووره‌ که‌ پێشتر هه‌ندێک خه‌ڵاتی جۆراوجۆر وه‌ک باشترین فیلمی گات مینۆتی که‌نادا و باشترین فیلمی فێستیڤاڵی ته‌له‌فزیۆنی سلۆڤاکیای وه‌رگرتبوو.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه