10:05 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 JULY 2018
 به په‌له |◀   خۆپیشاندانەکان لە عێراق نایاسایین
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوا له‌ به‌رپرسانی عێراقی ده‌کات ئه‌منییه‌تی کاندیداکان و ده‌نگده‌ران دابین بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق وێڕای ئیدانه‌کردنی تیرۆری کاندیدایێکی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌، داوای کرد ئه‌منییه‌تی کاندیدا و ده‌نگده‌ران دابین بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی  کوردپرێس، یان کۆبیچ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق داوای له‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ کرد که‌ ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی گرووپه‌ سیاسییه‌کان، نوێنه‌ران، کاندیداکان و ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ دابین بکرێت که‌ بڕیاره‌ 12ی مانگی داهاتووی زایینی (22ی گۆڵان) به‌ڕێوه‌ بچێت.

کۆبیچ هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی ئاگاداری و وشیارییێکی زیاتر له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پووچه‌ڵ کردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ که‌ بۆ دروست کردنی ترس و نیگه‌رانی و لاواز کردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ئه‌نجام ده‌بێت.

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق وێڕای ئیدانه‌ کردنی هه‌وڵ بۆ تیرۆری کاندیدایێکی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای که‌رکووک، سه‌باره‌ت به‌ ڕوودانی هێرشێکی زیاتر له‌ داهاتوو دژی به‌شداربووانی هه‌ڵبژاردن هۆشداری دا.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی دیجله‌

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه