04:55 PM   IRAQ
MONDAY, 23 APRIL 2018
 به په‌له |◀   ئایا ئەردۆغان بەنیازە عەفرین بلکێنێت بە تورکیاوە؟
ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ:
پێشوازی له‌ شه‌فافییه‌تی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون ده‌که‌ین/ پشتیوانیی سیاسی له‌ تورکیا ده‌که‌ین

به‌شی تورکیا- ینس ستۆلتێنبرگ ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ پشتیوانیی سیاسیی ناتۆ له‌ تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت: ناتۆ پێشوازی له‌ شه‌فافییه‌تی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ینس ستۆلتێنبرگ ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ناتۆ له‌ تورکیا هه‌بوونێکی زۆر جیدی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ دووباره‌ داوا له‌ تێکڕای هاوپه‌یمانانمان ده‌که‌ین پشتیوانییێکی زیاتر له‌ تورکیا ئه‌نجام بده‌ن. ناتۆ له‌ ڕووی سیاسیشه‌وه‌ پشتیوانی له‌ تورکیا ده‌کات چوونکه‌ هیچ وڵاتێکی ئه‌ندامی ناتۆ به‌ قه‌د تورکیا به‌ره‌وڕووی هێرشی تیرۆریستی نه‌بۆته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ده‌شڵێت: تورکیا ڕۆڵێکی به‌رچاوی‌ بوووه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ سووریا و عێراق. پێشوازی له‌ شه‌فافییه‌تی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون ده‌که‌ین و نیگه‌رانییه‌ ڕه‌وا ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ قبووڵ ده‌که‌ین و چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین تورکیا ئه‌و کێشانه‌ به‌ شێوه‌یێکی کۆنتڕۆڵ‌کراو له‌ناو به‌رێت. له‌ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامێکی ناتۆ واتا تورکیاوه‌ تێده‌گه‌ین که‌ به‌ره‌وڕووی هێرشێکی تیرۆریستی زۆر بۆته‌وه. تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا چه‌ندین جار ناتۆی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌هه‌نده‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ و یارمه‌تییه‌ مرۆڤدۆستانه‌کان ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ له‌و بابه‌ته‌ ڕازین.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه