01:14 PM   IRAQ
TUESDAY, 25 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   نه‌خشه‌ى سیاسیى هه‌رێم گۆڕانكاریی گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت
له‌ هێرشی PKK بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له‌ شڕناخ 3 که‌س کوژران و که‌سێکیش بریندار بوون

به‌شی تورکیا- له‌ هێرشی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازیی کۆیۆ ته‌په‌ی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی ئه‌منیی بستله‌ر-ده‌ڕه‌ لوری پارێزگای شڕناخ 3 هێزی سه‌ربازیی سوپای تورکیا کوژرا و هێزێکی دیکه‌ش بریندار بوو.

کوردپرێس، به‌پێی ڕاپۆرته‌ بڵاو کراوه‌کان له‌ سه‌رچاوه‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌ هێرشی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازیی کۆیۆ ته‌په‌ی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی ئه‌منیی بستله‌ر-ده‌ڕه‌ لوری پارێزگای شڕناخ سێ هێزی سه‌ربازیی سوپای تورکیا کوژرا و هێزێکی دیکه‌ش بریندار بوووه‌.

هێزه‌کانی په‌که‌که‌ چه‌ند کاژمێر له‌مه‌وپێش به‌ هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوپای تورکیا پێکداهه‌ڵپژران که‌ سێ هێزی تورکیا کوژران. به‌ ناردنی هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ ناوچه‌که‌، ئۆپه‌راسیۆن دژی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ ده‌ستی‌پێکردوووه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ ناوچه‌ی بستله‌ر-ده‌ڕه‌لور ناوچه‌یێکی سه‌روو ئه‌منیی تورکیایه‌ که‌ ساڵه‌های ساڵه‌ وه‌کوو یه‌کێک له‌ ناوچه‌ گرینگه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ ناوخۆی تورکیا دێته‌ ئه‌ژمار و هێزه‌کانی سوپای تورکیا له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوو ئۆپه‌راسیۆنێکی قورسیان له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجام دابوو.  

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه