11:18 PM   IRAQ
TUESDAY, 24 APRIL 2018
 به په‌له |◀   ئاسایشی نیشتمانی و سووکایەتی نەکردن هێڵی سوورمانە بۆ مەسەلەی چاپ و بڵاو کردنەوە
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان:
هه‌ولێر ئاماده‌ نییه‌ به‌ فه‌رمی داهاتی نه‌وت ئاشکرا بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ فه‌رمی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی ئاشكرا نه‌كردوووه‌ و 250 ملیۆن دۆلاری داهاتی نه‌وتی هه‌رێم دیار نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاجی كاروان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: 250 ملیۆن دۆلار له‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم دیار نییه‌ و قسه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسته‌ كه‌ ده‌ڵێ مانگانه‌ 317 ملیار دینار داهاتی نه‌وتمان به ‌ده‌ست ده‌گات به‌ڵام هه‌ر دوو كۆمپانیای سۆمۆ و دیلۆیت ده‌ڵێن داهاتی مانگانه‌ی هه‌رێم نزیكه‌ی 542 ملیۆن دۆلاره‌ به‌ڵام هه‌رێم بڵاوی ناكاته‌وه.

ناوبراو ده‌شڵێت: هه‌رێم ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ هه‌ر مانگ بڕێک له‌و داهاته‌ ده‌داته‌وه‌ به ‌قه‌رز، به‌ڵام نازانین سه‌رچاوه‌ی قه‌رزه‌كه‌ كێیه‌ و ده‌درێته‌وه‌ به ‌كێ و بۆچی ئه‌و قه‌رزه‌ی كردوووه‌.

حاجی كاروان سه‌باره‌ت به ‌دابه‌ش كردنی دوو مووچه‌ له ‌مانگی داهاتوودا وتی: "زانیارییێكی ئه‌وتۆمان نییه‌ به‌ڵام به ‌گوێره‌ی لێدوان و قسه‌كانی حكوومه‌ت بێ ئه‌و توانایه‌ی نییه‌ له ‌مانگی داهاتوودا مووچه‌یێكی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌یێكی پاشه‌كه‌وتیش بداته‌وه‌".

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه